تره‌مپ گاڵته له‌گه‌ڵ خانمه رۆژنامه‌وانێكی ئیرله‌ندی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو، له ئۆڤال ئۆفیسی كۆشكی سپی، له‌و كاته‌ی به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ لیۆ ڤارادكار، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیرله‌ندا ده‌كرد، بانگی خانمه رۆژنامه‌وانێكی ئیرله‌ندی كاتریۆنا پێری، په‌یامنێری كه‌ناڵی RTÉ كرد و به سه‌رۆك وه‌زیرانی گوت: "ئێمه لێره چه‌ند رۆژنامه‌وانێكی جوانی ئیرله‌ندیمان له‌گه‌ڵه".
هه‌روه‌ها به سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیرله‌ندای گوت، كه یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌یه، هاوره‌گه‌زخوازبێت: "خه‌نده‌یه‌كی جوان به رووی ئه‌و خانمه په‌یامنێره‌وه دیاره".
هه‌ر له‌و كاته‌دا تره‌مپ رووی له خانمه په‌یامنێره‌كه كرد و گوتی: "پێویسته سه‌رۆك وه‌زیران به شێوه‌یه‌كی باش مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵدا بكات".
هه‌رچه‌نده به گوێره‌ی پرۆتۆكۆلی كۆشكی سپی، پێویسته رۆژنامه‌وانان له ده‌ره‌وه ئۆڤال ئۆفیس بمێننه‌وه له‌و كاته‌ی سه‌رۆك به ته‌له‌فۆن له په‌یوه‌ندیدا ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان تره‌مپ خۆی داوای كردووه رۆژنامه‌وانه‌كان بێنه ناو ئۆڤال ئۆفیس.
ئۆڤال ئۆفیس، نووسینگه‌ی فه‌رمی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایه له‌ناو كۆشكی سپی و به‌هۆی ئه‌وه‌ی شێوه‌ی ژووره‌كه هێلكه‌ییه، بۆیه به ئینگلیزی پێی ده‌گوترێت ئۆڤال ئۆفیس، واتا نووسینگه‌ی هێلكه‌یی.