پەیەدە: بەرگری لە ھەرێمی كوردستان دەكەین

ساڵح موسلیم: ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی مافێکی رەوای گەلی کوردستانە

K24 - ھەولێر

هاوسەرۆکانی پەیەدە رایانگەیاند، لە ئەگەری هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستان لەلایەن هەر لایەنێکەوە، ئەوا بەرگریی لە هەرێمی کوردستان دەکەن.

ساڵح موسلیم، هاوسه‌رۆكی پارتی یه‌كێتیی دیموكراتی (پەیەدە) لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی شەرقوڵئەوسەت رایگەیاندووە، ئەگەر هەرێمی کوردستان رووبەڕووی هەر هێرشێک ببێتەوە، ئەوا لەپاڵ هەرێمی کوردستان دەوەستینەوە.

لەبارەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان، ھاوسەرۆكی پەیەدە دەڵێ، ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی مافێکی رەوای گەلی کوردستانە.

هاوکات هەدیە یوسف، هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی فیدراڵی باکووری سووریا لە پێگەی تایبەتی خۆی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە توویتەر نووسیویەتی، ئەگەر هەرێمی کوردستان رووبەڕووی هەر گەمارۆیەك ببێتەوە، ئەوا دەروازەکانی رۆژئاوای کوردستان بەڕووی هەرێمی کوردستان کراوەدەبن.