قایمقامی شنگال وه‌ڵامی چه‌ند لایه‌نێك ده‌داته‌وه
K24- شنگال:
قایمقامی شنگال ھەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە، كە باس لەوە دەكەن، حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رێگریی لەو رێكخراوانە دەكات, كە دەیانەوێت شنگال ئاوەدان بكەنەوە.
له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24، مه‌حما خه‌لیل، قایمقامی قه‌زای شنگال وێڕای ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه، دووپاتیش ده‌كاته‌وه، كه حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ شنگال درێغی نەكردووە.
ئه‌م قسانه‌ی خه‌لیل دوای ئه‌وه هاتوون، له چه‌ند رۆژی رابردوودا چه‌ند لایه‌نێك بۆ له‌كه‌داركردنی رۆڵی هه‌رێمی كوردستان له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال، لێره و له‌وێ لێدوانی ناڕاستیان بڵاو ده‌كرده‌وه و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان به رێگر له به‌رده‌م ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌داو تۆمه‌تبار ده‌كرد.
هه‌ر له‌م باره‌یه‌شه‌وه رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان رۆڵی ھەرێمی كوردستان لە ئاوەدانكردنەوەی شنگال بەرز دەنرخێنن و دووپاتیش دەكەنەوە، كه‌وا لە ھەرێمی كوردستان ھەموو ئاسانكارییەكیان بۆ كراوە.
عەبدوڵڵا عەلی، به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی قه‌ندیلی سویدی ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بینیومانه، ئه‌وه بووه كه زۆر هاریكاری ئێمه‌ی كردووه، زۆر پڕۆژه‌مان له‌و ناوچانه ئه‌نجام داوه و له سه‌رجه‌می ئه‌و پڕۆژانه‌شدا حكوومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وام هاوكاری ئێمه‌ی كردووه".
یاسین سه‌ڵاح، كه به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی هاریكاره، جه‌خت ده‌كاته‌وه، كه ئه‌وان 3 پڕۆژه‌ی جۆراوجۆریان له ناوچه‌كانی شنگال، زومار، ره‌بیعه و سنونێ هه‌یه و تا ئێستا هیچ رێگرییه‌ك له لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و پڕۆژانه‌یان نه‌كراوه، بگره بۆ زۆر پێداویستیش كه پێویستییان پێ بووه، له پارێزگای دهۆكه‌وه بۆیان دابین كراوه.
به‌ر له رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر و دواتریش، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی قه‌زای شنگال، به‌رده‌وام بووه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ژماره‌یه‌كی زۆری رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بۆ ئه‌و ناوچانه ئاراسته كردووه.
H.B