سبه‌ی دوو كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌ولێر
K24 - هه‌ولێر:
سبه‌ی دووشه‌ممه، گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه.
دوای هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆكانی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، سبه‌ی دوو كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی, گه‌شتی ئاسمانی بۆ هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
به گوێره‌ی پێگه ئه‌لكترۆنییه‌كانیان بێت، سبه‌ی هه‌ردوو كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی فڵای دوبه‌ی و هێڵی شاهانه‌ی ئه‌رده‌ن ده‌گه‌ڕێنه‌وه فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداریش، هێشتا هه‌ولێر و به‌غدا كێشه‌ی ڤیزایان چاره‌سه‌ر نه‌كردووه، به‌جۆرێك به‌غدا داوایكردووه ته‌نها حكوومه‌تی عێراق مافی دانی ڤیزای هه‌بێت، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه.
رۆژی 13ى ئادار/ مارس, به بڕیارێكی حكوومه‌تی عێراق، گه‌مارۆی سه‌ر گه‌شته ئاسمانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵگیرا و هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌كه به رووی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كرایه‌وه، كه له 29ی ئه‌یلوولی 2017ه‌وه، گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی قه‌ده‌خه كرابوو.
ا. م