تویته ئاگرینه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در ئێران ناچار ده‌كات ده‌ست بخاته پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراقه‌وه
K24- هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "عه‌ره‌ب ئه‌لیه‌وم" له راپۆرتێكدا به‌ناوی "تویته ئاگرینه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در و ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران له پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق"، جه‌خت له‌سه‌ر ده‌ستوه‌ردانی ئێران له پێكهێنانی حكوومه‌تی نویی عێراق ده‌كاته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، "دوای راگه‌یاندنی به‌شێك له ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی عێراق، ئاماژه‌كانی نه‌خشه و په‌یكه‌ری په‌رله‌مانی عێراق ده‌ركه‌وتوون، به‌گوێره‌ی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ش، هاوپه‌یمانی سائیرون له پله‌ی یه‌كه‌مدایه، به‌ڵام نه‌ك به جیاوازییه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ لیسته‌كانی دوای خۆی، بۆیه سائیرون ده‌یه‌وێت هه‌رچی زووه هاوپه‌یمانێتییه‌كی دوور له تایفه‌گه‌ری پێكبهێنێت، بۆئه‌وه‌ی حكوومه‌تێكی ته‌كنۆكراتی لێ به‌رهه‌م بهێنێت، هه‌روه‌ك موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات".
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و رۆژنامه‌یه، "له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌واڵه‌كان ئاماژه به ده‌ستێوه‌ردانی باڵیۆزخانه‌ی ئێران له پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق ده‌كه‌ن، به‌وه‌ی كه ئێران ده‌یه‌وێت هه‌ندێ لایه‌نی سیاسی كۆبكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی داهاتووی عێراقی پێ درووست بكات، كه ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، كه موقته‌دا سه‌در له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر په‌یكه‌ری ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ی خستۆته‌ڕوو، كه ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و هاوپه‌یانێتییه حكوومه‌تی داهاتووی عێراق پێكنهێنێت".
رۆژنامه‌كه باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات، سه‌در هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی فه‌رامۆش كردووه كه هاوسۆزن له‌گه‌ڵ ئێران و له تویته‌كه‌یدا هه‌ریه‌ك له هاوپه‌یمانی "فه‌تح"ـی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی و "ده‌وڵه‌تی قانوون" كه‌له‌لایه‌ن نوری مالكییه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت و "یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان"ـی خستۆته ده‌ره‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی" له‌كاتێكدا جگه له لایه‌نه عه‌ره‌به‌كان، سه‌در له تویته‌كه‌یدا ناوی چه‌ندین لایه‌نی كودستانی هێناوه كه ئاره‌زوو ده‌كات له هاوپه‌یمانییه‌كه‌یدا به‌شداربن، ئه‌وانیش: "پارتی دیموكراتی كوردستان، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و نه‌وه‌ی نوێ"ـن.
راپۆرته‌كه‌ی رۆژنامه‌ی "عه‌ره‌ب ئه‌لیه‌وم" باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی ئاگادار جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، كه چوار لایه‌نی سیاسی به‌نیازن هاوپه‌یمانی شه‌و "ئه‌للـه‌یله" درووست بكه‌ن، بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله له‌ناو په‌رله‌مانی عێراق، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تائێستا هه‌ریه‌ك له لیسته‌كانی ده‌وڵه‌تی یاسا، فه‌تح و وه‌ته‌نییه ده‌ستیان به گفتوگۆ كردووه و چاوه‌ڕێی لایه‌نی چواره‌من، كه تائێستا ناوی ئاشكرا نه‌كراوه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، پێشتریش سایتی "عه‌ره‌بییه نێت" له سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له باڵیۆزخانه‌ی ئێران كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، گواستییه‌وه، پێنج رۆژ به‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان، هه‌ریه‌ك له "نوری مالكی،هادی عامری، ئه‌یاد عه‌للاوی و سه‌لیم جبووری" به ئاماده‌بوونی باڵیۆزی ئێران له به‌غدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدابوو، بۆئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین كوتله پێكبهێنن و حكوومه‌تی زۆرینه‌ی سیاسی رابگه‌یه‌نن.
هاوكات رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، "بازاڕی گفتوگۆی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ راگه‌یاندنی هاوپه‌یمانێتییه‌كانیان به‌ر له راگه‌یاندنی ئه‌نجامه كۆتاییه‌كانی هه‌ڵبژاردن گه‌رم و خێرا بووه و، هه‌ریه‌كه‌یان هه‌وڵ بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌دات، بۆئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كابینه‌ی داهاتوو بۆخۆی مسۆگه‌ر بكات"، به‌ڵام تائێستاش كه‌س ناتوانێت پێشبینی له‌مباره‌یه‌وه بكات، چونكه به‌شێك له‌و لایه‌نانه‌ی به‌ر له هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ باڵۆزی ئێران كۆبوونه‌ته‌وه، ناویان له تویته‌كه‌ی سه‌دردا هاتووه.
ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ئه‌مرۆ قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران، بۆ تاووتوێكردنی دۆخی دوای هه‌ڵبژاردنی عێراق و پێكهینانی حكوومه‌تی نوێ، گه‌یشته به‌غدا.
وێباستی "الغد پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه، سوله‌یمانی له‌گه‌ڵ ته‌واوی لیسته شیعه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه كۆده‌بێته‌وه و تاووتوێی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك كه به وێبسایته‌كه‌یان راگه‌یاندووه، سه‌ردانه‌كه‌ی سوله‌یمانی دوای راگه‌یه‌ندنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵاوه، كه به جیاكردنه‌وه و هه‌ژماركردنی 90%ی ده‌نگه‌كان، نه‌خشه‌ی سیاسی و لیسته براوه‌كان روون بوونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كان بۆ ئه‌و وێبسایته عێراقییه، ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، سه‌ردانه‌كه‌ی سوله‌یمانی پێشتر رانه‌گه‌یه‌ندراوه و هاوكاته له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی پشتیوانی سعوودیه بۆ هاوپه‌یمانی سائیرونی موقته‌دا سه‌در، كه تا ئێستا له‌پێشه‌وه‌ی لیسته‌كانی عێراقه و به یه‌كه‌م دێت، بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتییه‌كی گه‌وره‌تر له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه سووننانه‌ی دیكه‌ی عێراق، توانیویانه كورسی په‌رله‌مانی مسۆگه‌ر بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیكیش له نووری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاشكرای كردووه، ره‌نگه هاوپه‌یمانێتییه‌ك له چوار لیستی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان پێكبهێنن.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، هاوپه‌یمانێتییه‌كه به سه‌رۆكایه‌تی نووری مالیكی ده‌بێت و هه‌ریه‌ك له لیستی فه‌تحی هادی عامری و هاوپه‌یمانی نیشتمانی ئه‌یاد عه‌لاوی له خۆ ده‌گرێت و كۆبوونه‌وه‌یه‌كیشیان ئه‌نجامداوه.
پێشتریش موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در و لیستی سائیرون، كه یه‌كه‌می عێراقه، رایگه‌یاندبوو، به هیچ شێوه‌یه‌ك هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی یاسای مالیكی ناكه‌ن.
سه‌در له په‌یامێكیشدا كه دوێنێ له تویته‌ره‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ناوی زۆربه‌ی لیسته براوه‌كانی هێناوه، جگه له فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا و لیسته‌كه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان.
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رۆژی 12ی ئایاری 2018 به‌ڕێوه‌چوو و تا ئێستا له‌سه‌ر ئاستی عێراق سائیرون یه‌كه‌مه.
هه‌ریه‌ك له لیستی فه‌تحی هادی عامری دووه‌م و لیستی نه‌سڕی عه‌بادی سێیه‌م، پارتی دیموكراتی كوردستانیش له سه‌ر ئاستی عێراق چواره‌مه و له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمیش یه‌كه‌مه، هه‌رچی ده‌وڵه‌تی یاسای نووری مالیكیه، له‌سه‌ر ئاستی عێراق له ریزبه‌ندی پێنجه‌مه.
H.B