یەکێتی زانایان لقی پشدەر بڕیارێکی نوێ لەبارەی نوێژی هەینی دەدات
K24 – ههولێر:
لقی پشدەری یەکێتی زانایان دەربارەی راگرتنی نوێژی هەینی بڕیارێکی نوێیدا.
لە راگەیەندراوێکدا، یەکێتییەکە لە ژێر رۆشنایی چوار خاڵ، بڕیاریدا نوێژی هەینی بۆ پاراستنی سەلامەتی نوێژخوێنان رابگیرێت.
دەقی راگەیەندراوەکە:
دوای ئەوەی بەکۆی دەنگی وتاربێژانی دەڤەری پشدەر بڕیار درا نوێژی هەینی بکرێت. دوای ئەوە چەند گۆڕانکاریەک ڕویاندا لەوانە:
یەکەم/ بە فتوای وەقفی سوننی لەسەرجەم شارو شارۆچکەکانی عێڕاق نوێژی هەینی ڕاگیرا.
دووەم/ لەبەر مەترسی ئەم ڤایرۆسە حەڕەمی مەكکەو مەدینە تا ڕاددەیەک چۆڵ کرا.
سێهەم/ سەرۆکی یەکێتی زانایان بە تایبەت هاتە سەرخەت و تەکلیفی کرد لە قەڵادزێ جومعە نەکرێ و قەڵادزێش لە ئیجماع دەرنەچێ.
چوارەم/ چەند ئەندامێکی لیژنەی باڵای فتوای هەرێم فتوایان دا کە خەڵکی قەڵادزێ عوزریان هەیەو دەتوانن جومعە نەکەن.
بۆیە بڕیاردرا نوێژی هەینی ناکرێ.