كۆسرەت رەسوڵ دەگەڕێتەوە كوردستان
K24 - ھەولێر
بە گوێرەی زانیارییەكان دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی كۆسرەت رەسوڵ، جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لە چەند رۆژی داھاتوودا دەگەڕێتەوە كوردستان.
دكتۆر دارا ره‌شید، سه‌رۆكی تیمی پشكنینی چاره‌سه‌ركردنی كۆسره‌ت ره‌سوڵ، بە میدیای فەرمی یەكێتی راگەیاندووە: "ته‌ندروستی كۆسرەت رەسوڵ زۆرباشه و پشكنینه‌كانی بۆ ئه‌نجامدراوه‌و چاره‌سه‌ری پێویست وه‌رده‌گرێت، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌گه‌ڕێینه‌وه هه‌رێمی كوردستان".
رۆژی 11 ئەم مانگە كۆسرەت رەسوڵ، لە سلێمانی باری تەندروستی تێكچوو، دوای ئەوەی گەیەندرایە نەخۆشخانە نەشتەرگەریەكی بۆ كرا، دواتر بەرەو دەرەوەی وڵات بەڕێكرا و لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی بەرلین چارەسەری پزیشكی بۆكراوە.