حزبوڵڵای عێراق هه‌ڕه‌شه له هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
حزبوڵڵای عێراقی ھەڕەشەی بەرەنگاربوونەی چەكداری لە ھێزەكانی ئەمریكا دەكات.
محەمەد موحی، گوتەبێژی كەتائیبی حزبوڵڵای عێراق، ھەڕەشەی بەرەنگاربوونەی چەكداری لە ھێزەكانی ئەمریكا كرد و رایگەیاند: "ھێزەكانی ئەمریكا داگیركەرن، ئەگەر حكوومەت و ئەنجوومەنی نوێنەران كار بۆ دەركردنی ئەو ھێزانە نەكەن، ئەوا گەل و بەرەی مقاوەمە، مافی خۆیانە بە چەك بەرەنگارییان ببنەوە".
حزبوڵڵا، حكوومەتی پێشووی حەیدەر عەبادی به به‌رپرسیاری بوونی ھێزەكانی ئەمریكا لە عێراق ده‌زانێت".
ئه‌و هه‌ڕه‌شانه له كاتێكدان، كه وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا به وه‌كاله‌ت، له‌باره‌ی نه‌یارێتی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له عێراق، له به‌غداوه گووتی: "ئێمه له‌سه‌ر داوای حكوومه‌تی عێراق لێره‌ین و ده‌زانین ئه‌ركه‌كانی خۆشمان چین".