به ئاماده‌بوونی مه‌سرور بارزانی ئاهه‌نگی ده‌رچووانی زانكۆی دهۆك به‌ڕێوه‌ده‌چێت
K24- هه‌ولێر:
سبه‌ی به ئاماده‌بوونی مه‌سرور بارزانی، راویژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، ئاهه‌نگی ده‌رچووانی زانكۆی دهۆك له یاریگه‌ی وه‌رزشی دهۆك به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
زانكۆی دهۆك له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه، سبه‌ی ئاهه‌نگی 23ـه‌مین خولی ده‌رچووانی زانكۆكه‌یان له یاریگه‌ی وه‌رزشی شاری دهۆك به‌ڕێوه‌ده‌چێت، وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، مه‌سرور بارزانی، راویژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له ئاهه‌نگه‌كه ئاماده ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی زانكۆی دهۆك، ئاهه‌نگه‌كه به درووشمی "به‌ره‌و كوردستانێكی به‌هێزتر" له كاتژمێر 5:30 خوله‌كی ئێواره به‌ڕێوه ده‌چێت و هاتن بۆ هه‌موانه.
H.B