لهسهردهمی كابینهی نۆیهم پێكهاتهكان لهڕێگهی وهزیرهكانیانهوه پڕۆژهكانیان دهگهیهننه دهسهڵات
K24- ههولێر:
كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، پێكھاتەكانی ھەرێمی كوردستانی بردە نێو ناوەندی بڕیار و پرۆسەی حوكمڕانییەوە، بۆ یەكەم جار لەسەر ئاستی عێراق و ھەرێمی كوردستان وەزیرێكی ھەرێمی تایبەتكرد بە كارووباری پێكھاتەكان، ئێستا پێكھاتەكان ھەر پرۆژە و پێشنیارێكیان ھەبێت لەڕێگهی ئایدن مەعروف، وەزیری ھەرێم بۆ كاروباری پێكھاتەكان دەیگەیەنن بە ئەنجوومەنی وەزیران.
جگە لە وەزیرێك بۆ كاروباری پێكھاتەكان، بۆ یەكەم جار لە ھەرێمی كوردستان سكرتێری پەرلەمان درا بە پێكھاتەی توركمان، لە كاتی پێكھێنانی كابینەی نۆیەمیشدا، كریستیانەكان وەزیری گواستنەوە و گەیاندنیان پێدرا، ھەروەھا دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤیشیان لەلا مایەوە.
پێكھاتەكان بە گرنگییەوە دەڕواننە بەشداریكردنیان لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، لە كابینەی نۆیەم پێكەوه ژیانی ئایینی و نەتەوەیی ھەرێمی كوردستان ھەنگاوێكی دیكە چووە پێشەوە، بە جۆرێك ئێستا لە دنیای دەرەوەدا ھەرێمی كوردستان بە پارێزەری ماف و ژیانی پێكھاتە ئایینی و نەتەوەییەكان دەناسێندرێت.
H.B