زانكۆیه‌كی به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریكا خولی فێركردنی زمانی كوردی ده‌كاته‌وه
K24 - واشنتن:
زانكۆی میزوری لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، خولێكی زمانی كوردی له رێگای ئۆنڵاین ده‌كاته‌وه. ئەو کۆرسە هه‌موو تاکێکی بیانی و كورد لە سەرتاسەری جیهانەوە دەتوانن بەشداری تێدا بکه‌ن، بڕیاره خوله‌كه له رێكه‌وتی 17/8/2020 ده‌ستپێبكات.
د. ده‌یڤد رۆمانۆ مامۆستای زانسته سیاسییه‌كان و شاره‌زای پرسی كورد، كه بۆخۆی یه‌كێك لە رێکخەرانی کۆرسەكه‌یه بە بایەخەوە باس لەم هەنگاوەی زانكۆی میزوری دەكات و دەڵێت: "ئامانجمان ئەوەیە خەڵک لە ئاستی گشتی و بوارە جیاجیاکاندا فێری زمانی کوردی ببن". به گوێره‌ی گوته‌ی سه‌رپه‌رشتیارانی خوله‌كهش، هه‌فتانه 3 كاتژمێر وانه‌ی كوردی ده‌گوترێته‌وه،
د. رۆمانۆ ده‌رباره‌ی گرنگی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی زانكۆی میزوری بۆ فێركردنی زمانی كوردی ده‌ڵێ: "كرانه‌وه‌ی خولی زمانی كوردی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كورد نین، هه‌نگاوێكی پڕ بایه‌خ و گرنگه. پێشتر هاوڕێ كورده‌كانمان گله‌یی و گازه‌نده‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد بۆچی له پاڵ زمانه‌كانی دیكه‌دا، زمانی كوردی نییه؟. گله‌ییان ده‌كرد ئێره ته‌نیا وڵاته كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، له كوردی تێناگه‌ن و ئێوه پسپۆرێكی تایبه‌تی زمانی كوردیتان نیه، به‌ڵام هی توركی و فارسی و عه‌ره‌بیتان هه‌یه، ئه‌مه‌ش پرۆسه‌یه‌كی دورودرێژ بوو كه هه‌نگاو بۆ ئه‌وه بنرێ له ئاستی گشتیی و بواره جیاجیاكاندا خه‌ڵك فێری كوردی بن."
له لایه‌كی دیكه‌وه، د. جه‌عفه‌ر شێخولئیسلامی زمان‌ناس و مامۆستای زانكۆ له ئوتاوای پێته‌ختی كه‌نه‌دا، كرانه‌وه‌ی خولی فێركردنی زمانی كوردی له زانكۆی میزوری به هێمای گه‌شه‌و پێشكه‌وتنی پرسی كورد لێكده‌داته‌وه، ناوبراو پێیوایه ئه‌و هه‌نگاوه ئاماژه‌یه كه دۆزی كورد بۆ ڕۆژئاواییه‌كان گرنگه.
د. جه‌عفه‌ر له‌م باره‌وه ده‌ڵێت: "ئەو جۆرە کۆرسانە لە زانکۆکانی جیهان، نیشانی دەدات بابەتی کوردی گرنگ بووە و دەبێت سەرنجی زیاتری بخرێتە سەر. هه‌روه‌ها ئەو کۆرسانە بۆ ئەو بیانیانه‌ی لێکۆڵینەوە و کار لەسەر دۆزی کورد دەکەن، دەتوانێت کەڵکی زۆری هەبێت."
له مانگی 3ی ساڵی 2019دا، ئەنجوومەنی قوتابخانەکانی حکومەتی لە شاری نا‌شڤیل، لە ویلایەتی تێنیسی، کە زۆرترین رێژەی رەوەندی کوردستانی لە ئەمه‌ریکا لەوێ نێشتەجێن و بە کوردستانی بچووکی ئه‌مریكا ناسراوه، بڕیاریدا له چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كی شاری نا‌شڤیل، زمانی كوردی هاوشێوه‌ی زمانه‌كانی ئیسپانی، فه‌ره‌نسی و چه‌ند زمانێكی دیكه‌ی بیانی، ببێته وانه‌یه‌كی فه‌رمیی و بخوێندرێ، هه‌روه‌ها له‌م پرۆسه‌دا پله و كرێدیت بۆ قوتابیه‌كان له‌به‌رچاو ده‌گیردرێ.
ئ. م