كچه هونه‌رمه‌ندی كورد "جانێ" به زیاتر له 6 ساڵ زیندانیكردن سزا درا
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ دادگایه‌كی توركیا به تۆمه‌تی ئه‌ندامێتی له پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه، سزای زیندانیكردنی 6 ساڵ و 3 مانگی به‌سه‌ر كچه گۆرانیبێژی كوردی باكووری كوردستان، هۆزان جانێدا سه‌پاند، كه هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانییه.
نه‌ورۆز ناكلین، پارێزه‌ری جانێ به ئاژانسی هه‌واڵده‌ری ئه‌ڵمانی راگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ دادگای ئه‌دیرنه سزای 6 ساڵ و 3 مانگی زیندانیكردنی به‌سه‌ر هۆزان جانێدا سه‌پاند، كه له مانگی حوزه‌یرانی رابردوو به‌ر له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی و سه‌رۆكایه‌تی توركیا ده‌ستگیركرابوو.
ئه‌مڕۆش كه دانیشتنی دادگا له‌باره‌ی كه‌یسی ئه‌و كچه هونه‌رمه‌نده به‌ڕێوه‌چوو، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ناوبراویان به ئه‌ندامێتی له پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه تۆمه‌تبار كرد.
ئه‌م كچه هونه‌رمه‌نده پێنجه‌م هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانییه كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاوه به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندییان به تیرۆره‌وه زیندانی كرابێت، له‌مباره‌شه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و رێككارانه‌ی توركیا سیاسین و هیچ په‌یوه‌ندی به تیرۆره‌وه نییه.
جانێ له شاری دیاربه‌كری باكووری كوردستان له‌دایك بووه، كاره هونه‌رییه‌كانی به گوتنی گۆرانی نه‌ته‌وه‌یی و شۆڕشگێڕی ده‌ستپێكردووه و تائێستا 19 ئه‌لبوومی تۆماركردووه، ماوه‌ی 23 ساڵه له ئه‌ڵمانیا ده‌ژیت و ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی به‌ده‌ستهێناوه.
پێشتر له 15ی ئوكتۆبه‌ری ساڵی 2017، كوردستان 24 دیدارێكی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی ناوبراو له شاری دیاربه‌كر سازكردبوو.
H.B