حزبوڵڵای عێراقی هه‌ڕه‌شه له مسته‌فا كازمی ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵای عێراقی رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م چه‌كداره‌كانی كه پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو به تۆمه‌تی به ئامانجگرتنی ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقه‌وه ده‌ستگیركرابوون، ئازاد كراون و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن، كه "له تۆڵه‌ی ده‌ستگیركردنی 14 له چه‌كداره‌كانیان به تۆمه‌تی پیلانگێڕی بۆ هێرشكردنه سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وزی شاری به‌غدا، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق په‌لكێشی دادگا ده‌كه‌ن".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، پێشتر هه‌ر ئه‌مڕۆ دوای ئازادكردنی ئه‌و 14 چه‌كداره‌ی حزبوڵڵای عێراقی، ئه‌مینداری گشتیی حزبوڵڵا ره‌تی كرده‌وه چه‌ك راده‌ستی ده‌وڵه‌تی عێراق بكاته‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆش كه‌ناڵی سكای نیوز هه‌واڵێكی به‌په‌له‌ی بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتبوو، حزبوڵڵای عێراقی به‌ڵێنی داوه، دوای ده‌ستگیركردنی 14 له سه‌ركرده و چه‌كداره‌كانی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌نه ئامانج.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌بو عه‌لی عه‌سكه‌ری به‌رپرسی ئه‌منی گروپی حزبوڵڵای عێراقی له تویتێكدا هێرشی توندی كردبووه سه‌ر مسته‌فا كازمی و ئه‌و هێرشه‌ی به‌رپرسه‌كه‌ی حزبوڵڵا له‌لایه‌ن چاودێران و سیاسه‌تمه‌دارانه‌وه به سووكایه‌تیكردن به ده‌وڵتی عێراق لێكدرایه‌وه.
له تویته‌كه‌یدا عه‌سكه‌ری نووسیبووی: "كازمی به‌ڵێنیداوه چیتر ره‌فتاری هه‌رزه‌كارانه نه‌كات"، دووپاتیشی كرده‌وه، "چه‌ند لایه‌نێكی ده‌ره‌كی و ناوخۆیی ئه‌و كاره‌ی به كازمی كردووه". ئه‌م گوتانه‌ی ئه‌بوعه‌لی عه‌سكه‌ریش كاردانه‌وه‌ی توندی به‌دوای خۆیدا هێنا و چاودێران و سیاسه‌تمه‌داران به ئه‌و تویته‌ی به‌رپرسه‌كه‌ی حزبوڵڵایان به پێشێلكاری، ده‌ستدرێژی و سووكایه‌تیكردن به ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت وه‌سف كرد.
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو هێزه‌كانی دژه تیرۆری عێراقی 14 سه‌ركرده و چه‌كداری حزبوڵڵایان له‌كاتی دانانی سه‌كۆی هه‌ڵدانی مووشه‌كی كاتیۆشا له ناوچه‌ی دۆره، ده‌ستگیركرد، كه به نیاز بوون ناوچه‌ی سه‌وزی شاری به‌غدا و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌و شاره بكه‌نه ئامانج.
دوای ده‌ستگیركردنی ئه‌و چه‌كدارانه‌ش، به‌رده‌وام ئه‌و گروپه میلیشیایه هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یان له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه، ئه‌مڕۆش دوای ئازادكردنیان، چاودێران ده‌ڵێن: ئازادكردنی ئه‌و چه‌كدارانه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه مسته‌فا كازمی له كاره‌كه‌ی شكستی هێناوه و كه‌وتووه‌ته ژێر فشار و هه‌ژموونی گروپه میلیشیاكان، به‌تایبه‌ت ئه‌و گروپانه‌ی كه ده‌گوترێت سه‌ر به ئێرانن.
H.B