ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمی له یونیسكۆ ده‌كشێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمی كشانه‌وه‌ی خۆی له رێكخراوی یونیسكۆ راگه‌یاند و هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئاراسته‌ی كاركردنی رێكخراوه، به‌ره‌و دژایه‌تیكردنی ئیسرائیل ده‌ڕوات.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، تا كۆتایی ئه‌مساڵ واتا، تاكو 31ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2017 وه‌ك ئه‌ندام له یونیسكۆ ده‌مێننه‌وه.
لای خۆیه‌وه رێكخراوه‌كه نیگه‌رانی خۆی له‌و بڕیاره‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، چوونه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له رێكخراوه‌كه، به زیان بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یونیسكۆ ده‌شكێته‌وه.
یونیسكۆ، به ئینگلیزی كورتكراوه‌یUnited Nations Educational, Scientific and Cultural Organizationـه و سه‌ر به رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه، له ساڵی 1945 دامه‌زراوه و گرنگی به په‌روه‌رده و زانست و كولتوور ده‌دات له سه‌رتاسه‌ری جیهان.