یەكێتی گفتوگۆكانی لەگەڵ ھاوپەیمانی ھەڵدەسەنگێنێ

پرۆسەی بانگەشەی ھەڵبژاردن تاوتوێ دەكرێت

K24 - ھەولێر

بڕیارە ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بۆ تاوتوێكردنی گفتوگۆكانیان لەگەڵ ھاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری و ھەڵسەنگاندنی بانگەشەی ھەڵبژاردن كۆببێتەوە.

بە گوێرەی میدیای فەرمی یەكێتی "ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌ی ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی بریتی ده‌بێت له‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی پرۆسه‌ی بانگه‌شه‌ی یه‌كێتی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان و تاوتوێكردنی پێشهاته‌ سیاسییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان".

ئەوەش ئاشكرا كراوە "هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ درێژه‌پێدانی گفتوگۆكانی نێوان یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری پرسێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌بێت".

ئەوە لەكاتێكدایە لە چەند رۆژی رابردوودا چەندین كۆبوونەوە لەنێوان بەرھەم ساڵح، سەرۆكی قەوارەی ھاوپەیمانی و سەركردەكانی یەكێتی بەڕێوەچووە. بەپێی زانیارییەكان گفتوگۆیان لەسەر ئەوەكردووە، ئەگەر بەرھەم ساڵح بگەڕێتەوە ناو یەكێتی وەك كاندیدی ئەو حزبە بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار دیاردەكرێت، بەڵام ھێشتا لەناو یەكێتی ئەو پرسە یەكلایی نەبووەتەوە، چەند سەركردەیەكی یەكێتی دژی ئەو ھەوڵەن كە بەرھەم ساڵح بگەڕێتەوە ناو یەكێتی و ببێتە كاندیدی ئەوان بۆ سەرۆك كۆماری عێراق.

ھ.م