عێراق "یاریدەدەری بەغدادی كوژرا"

"یاریدەدەری بەغدادی كوژرا"

K24 - ھەولێر

فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی عێراق کوژرانی یاریدەدەری ئەبوبەکر بەغدادی لە گەڕەکی زەنجیلی رۆژئاوای موسڵ راگەیاند.

فەریق رائید شاکر جەودەت، فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هێزەکانیان پێگەکانی داعشیان لە گەڕەکی زەنجیلی رۆژئاوای مووسڵ تۆپبارانکرد، لە ئەنجامی تۆپبارانەکەدا ئەبو عەبدولرەحمان، یاریدەدەری یەکەمی ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعش کوژراوە.

پێشتریش وەزارەتی بەرگریی عێراق کوژرانی چەند سەرکردەیەکی باڵای داعشی لە ئەنجامی شەڕوپێکدادانەکان لە رۆژئاوای مووسڵ راگەیاندبوو.

ئەمە لە كاتێكدایە پێشتر گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، رايگه‌ياندووە، واشنتن هيچ به‌ڵگه‌يه‌كى له‌به‌ر ده‌ست نييه‌ له‌ باره‌ى شوێنى خۆحه‌شاردانى ئه‌بوبه‌كر به‌غدادييه‌وه‌.