كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا داوای په‌كخستنی جموجۆڵی میلیشیایه‌كی شیعی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
كۆنگرێس داوا له دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، یاسای تایبه‌ت به په‌كخستنی جموجۆڵه‌كانی "حركة النجباء العراقیة" له ماوه‌ی 90 رۆژدا، جێبه‌جێ بكات.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌نگاوه‌دا، داوا كراوه چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی دیكه‌ی نزیك له‌و میلیشیا شیعییه سزایان بخرێته سه‌ر.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی كۆنگرێس، كه له‌سه‌ر وێباستی فه‌رمییان بڵاوكراوه‌ته‌وه، له توێژینه‌وه و به دواداچوونه‌كانییان بۆیان ده‌ركه‌وتووه، راهێنانی سه‌ربازی و چه‌ك و پاره‌ی ئه‌و میلیشیا شیعییه، له‌لایه‌ن فه‌یله‌قی قودس و پاسدارانه‌وه دابین ده‌كرێت.
كۆنگرێس له راپۆرته‌كه‌یدا ئاشكرای ده‌كات، ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه شه‌ڕكه‌رانی خۆی ناردووه‌ته سووریا بۆ به‌رگریكردن له رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د، به‌تایبه‌تیش له شكاندنی گه‌مارۆی سه‌ر شاری حه‌له‌ب له ساڵی 2016.
كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌كره‌م كه‌عبی، سه‌رۆكی میلیشیاكه تۆمه‌تبار ده‌كات به تێكدانی سه‌قامگیری و هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی عیراق، روونیشی ده‌كاته‌وه، له یه‌كێك له راپۆرته‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا ده‌ركه‌وتووه، كه‌عبی تۆمه‌تباره به بۆردومانكردنی ناوچه ناوچه‌یه‌كی ناسراوی نێوده‌وڵه‌تی له ناوچه‌ی "سه‌وز"ی به‌غدا له ساڵی 2008.
نوجه‌با كه زۆرجار به كۆپی حزبوڵڵای لوبنانی داده‌نرێت له عێراق، له ساڵی 2013 له عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق جیابووه‌وه، هه‌رچه‌نده ئێستاش په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵ له‌نێوان ئه‌و گرووپه میلیشیایه‌دا هه‌ن، به‌ڵام به هۆی ناكۆكی نێوانییان جیاكراونه‌ته‌وه.