ئه‌مه‌ریكا ناوی حیزبوڵڵا ده‌خاته لیستی تاوانبارانه‌وه
K24- هه‌ولێر:
جیف سیچنز، وه‌زیری دادی ئه‌مه‌ریكا ناوی 5 گروپی توندڕه‌وی خسته ناو لیستی ئه‌و گروپ و رێكخراوانه‌ی كه به به‌زاندنی سنووری نێوده‌وڵه‌تی تاوانبار ده‌كرێن.
له‌مباره‌یه‌وه ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكره‌وه، حیزبوڵڵاش یه‌كێكه له‌و 5 گروپانه‌ی ناوی له ریزبه‌ندی لیستی ئه‌و گروپ و رێكخراوانه‌دا هاتووه، كه به به‌زاندنی سنوور تاوانی گه‌وره‌یان ئه‌نجامداوه.
سیچنز ئاماژه‌ی به‌وشه‌دا، ئه‌و گروپانه رووبه‌ڕووی توندترین رێككار و لێكۆڵینه‌وه‌ی دادپه‌روه‌رانه ده‌بنه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: جگه له حیزبوڵڵا، ئه‌و لیسته هه‌ریه‌ك له گروپی سینالۆ، جۆلفۆ، خالیسكۆ نویفا و جینیراسیۆن له‌خۆ ده‌گرێت.
پێشتریش چه‌ندین جار ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریكا حیزبوڵڵای لوبنانی و عێراقی كه ده‌گوترێت فه‌رمان له تاران وه‌رده‌گرن، وه‌ك دوو گروپ و رێكخراوی تیرۆریستی ناویانبردبوو و به رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كراوی جیهانی وه‌سفیان كردبوو.
H.B