ڤيديۆ.. ميريام فارس به ده‌رخستنى جه‌سته‌ى هه‌وادارانى توڕه ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ژنه گۆرانيبێژى لوبنانى، ميريام فارس، به بڵاوكردنه‌وه‌ى گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى له ئينستاگرام و ده‌رخستنى به‌شێكى جه‌سته‌ى به رووتى، جه‌ماوه‌ره‌كه‌ى خۆى توڕه كردووه.
له گرته‌كه‌دا ميريام فارس، له كه‌نارى ده‌ريادا ده‌رده‌كه‌وێت و به‌شێكى جه‌سته‌ى داده‌ماڵێت بۆ ئه‌وه‌ى ديمه‌نێكى سه‌ماى ئه‌فريقايى پيشان بدات.
فۆڵۆوه‌ره‌كانى هه‌ژمارى ميريام فارس، ئه‌و ره‌فتاره‌ى به بێ پاساو وه‌سفده‌كه‌ن و به‌شێكيشيان پێيان وايه، باشتر ده‌بوو، پێشتر خۆى بۆ تۆماركردنى گرته‌كه ئاماده كردبا، جلێكى گونجاوى پۆشيبا.