كۆميسيۆن: تۆمارى ده‌نگده‌رانى هه‌رێمى كوردستان له ناوى دووباره و مردووان و ئاواره پاك كراوه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
كاروان جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ری داتا و زانیارییه‌كان له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، تۆماری ده‌نگده‌ران نوێكراوه‌ته‌وه و ئه‌م تۆماره له‌سه‌ر بنه‌مای فۆڕمی خۆراك دانراوه و وه‌زاره‌تى بازرگانى دڵنيايى كردووينه‌ته‌وه، كه ئه‌وان داتاكانيان مانگانه نوێده‌كه‌نه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری داتا و زانیارییه‌كان له كۆمسیۆن گووتیشی: له تۆماری نوێی ده‌نگده‌رانی ئه‌مجاره، ناوی دووباره و مردووان و ئاواره‌كانی تێدا نییه.
روونيشيكرده‌وه، پێشتر نه‌ده‌توانرا به‌و داتابه‌يسه‌ى هه‌بوو، هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئاينده ئه‌نجام بدرێن. به‌ڵام به‌م داتا به‌يسه نوێيه‌ى درووستكراوه كۆميسيۆن ده‌توانێت تا 18 ساڵى ديكه هه‌ڵبژاردنى پێ ئه‌نجام بدات.
دووپاتيشيكرده‌وه، داتابه‌يسه نوێيه‌كه هيچ ناوێكى ئاواره‌ى تێدا نييه و له به‌يانييه‌وه هاووڵاتيان ده‌توانن سه‌ردانى بنكه‌كانى ده‌نگدان بكه‌ن بۆ دڵنيابوونه‌وه له ناوه‌كانيان.
ئ.ر