ئەمریكا: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ یەپەگە کاتی و تەکتیکییە

"واشنتن هیچ بەڵێنێکی بە یەپەگە نەداوە"
kurdistan24.net

K24 - واشنتن

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاشكرای دەكات پەیوەندییەکانی لەگەڵ یەپەگە کاتیی و تاکتیکییە، ئاماژەش بۆ ئەوە دەكات پەیوەندییەكە سەربازیی و سنووردارە.

جۆناسان کۆهین، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا روونیکردەوە، یەپەگە تاکە هێزە لە سووریا کە بتوانێت بە هەماهەنگی هەسەدە رەققە کۆنترۆڵ بکەن، کۆهین جەختیکردەوە، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ یەپەگە کاتیی و تەکتیکییە.

کۆهین راشیگەیاند، پەیوەندییەکانی نێوان یەپەگە و ئەمریکا تەنیا سەربازیی و سنووردارە و واشنتن هیچ بەڵێنێکی بە یەپەگە نەداوە.