ناوی نێیمار له پێكهاته‌ی وه‌رزی داهاتووی پاریس سانجێرمان دایه
ڤیدیۆیه‌كی پاریس سانجێرمان بڵاو بۆته‌وه كه تێیدا ناوی نێیمار له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی وه‌رزی داهاتووی یانه فره‌نساییه‌كه دایه.
ئه‌مڕۆ دووسێشهممه، 25 ته‌مووزی 2017، پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا، ڤیدیۆیه‌كی بڵاو كردۆته‌وه كه تێیدا نێیمار هاوشان كاڤانی له هێڵی پێشه‌وه جێگیر كراون.
ئه‌م ڤیدیۆیه له لایه‌ن زۆرینه‌ی میدیا فرهنساییهكانهوه بڵاو كرایه‌وه، هه‌ڵبه‌ت جه‌خت له‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه كه گرێبه‌ستی نێیمار دا سیلڤا له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سانجێرمان له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی داهاتوو به فه‌رمی راده‌گه‌یه‌ندرێت.
له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی ئه‌مساڵ چوونی نێیمار دا سیلڤا له بارسێلۆناوه بۆ پاریس سانجێرمان میدیاكانی سه‌رقاڵ كردووه، به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندن، یانه پاریسییه‌كه بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ بۆ شكاندنی گرێبه‌سته‌كه‌ی نێیمار ده‌داته بارسێلۆنا، هه‌ڵبه‌ت 100 ملیۆن یۆرۆش وه‌ك پاداشت ده‌داته نێیمار.