عێراق پرسی هێرشه‌كانی توركیا بۆ ناوچه‌ سنوورییه‌كان ده‌باته‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش

هێرشه‌ و بۆردومانه‌كانی توركیا له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامن

K24- هه‌ولێر:

عێراق باس له‌ پەنابردنە بەر ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات، لە دژی هێرش و بۆردوامنه‌كانی توركیا و و بڵاوبوونەوەی هێزەکانی ئه‌و وڵاته‌ لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان.

ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، بۆ راگرتنی هێرشە ئاسمانییەکان و بڵاوبوونەوەی سوپای تورکیا لە ناوچە سنوورییەکان، لەوانەیە وڵاتەکەی پەنا بباتە بەر ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.

دووپاتیشی كرده‌وه‌، له‌ ئه‌گه‌ری به‌رده‌وام بوونی توركیا له‌سه‌ر ئه‌و هێرش و بۆردومانانه‌، پێداچوونەوە بە پەیوەندییە بازرگانییەکانیان لەگەڵ ئەنقەرە ده‌كه‌ن.

ئەمە لە کاتێکدایە، هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ سەر پەکەکە، لە ناوچە سنوورییەکان بەردەوامە.

H.B