به‌شیر حه‌داد: پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هاوكاریی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه زیان لێكه‌وتووه‌كان بكات
K24- هه‌ولێر:
بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بە پێویستی ده‌زنێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاوکاریی دووبارە ئاوەدانکردنەوە و پێکەوەژیان له ناوچە زیان لێکەوتووەکاندا بکات.
بەشیر حەداد لە میانه‌ی بەشداریکردن لە پانێڵێکی چوارەمین کۆنفڕانسی لالش بۆ ئاشتی و پێکەوەژیان لە هەولێر، رایگەیاند، هەرێمی کوردستان و عێراق لە شەڕی داعشدا لە بڕی هەموو جیهان شەڕیان کردووە، بۆیه پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاوکاریی زیاتریان بکات، بۆ ئه‌وه‌ی چۆن قۆناغی داعشمان تێپه‌ڕاند، به هه‌مان شێوه ئه‌م قۆناغه‌ش تێپه‌ڕێنین.
ئەمڕۆ چوارشه‌ممه، 24ی نیسانى 2019، چواره‌مین كۆنفڕانسی لالش، به سپۆنسه‌ری میدیایی كوردستان 24، له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵا له شارى هه‌ولێر ده‌ستی به كاره‌كانی كرد و ماوه‌ی دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت.
H.B