به‌ڤیدیۆ.. هاوسه‌ر و كچه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا حیجاب ده‌پۆشن
K24- هه‌ولێر:
جه‌ستن ترۆدۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا كه به‌سه‌ردانێك له وڵاتی هندستانه، سه‌ردانی مزگه‌وتی مێژوویی شاری دلهی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌ی كرد و، وه‌ك رێزگرتنێكیش له نه‌ریته ئایینیه‌كان، هاوسه‌ری ترۆدۆ و كچه‌كه‌ی حیجابیان پۆشی.
ترۆدۆ له‌و سه‌ردانه‌یدا كه بڕیاره بۆماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك بخایه‌نێت، له یه‌كێك له گه‌شته‌كانیدا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی و سێ منداڵه‌كه‌ی سه‌ردانی گه‌وره‌ترین مزگه‌وتی هندستانیان له شاری دلهی كرد.
ئاژانسی "PTI" هندی بڵاویكره‌وه، "سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا و خانه‌واده‌كه‌ی بۆماوه‌ی نیو كاتژمێر به‌ناو به‌شه‌كانی ئه‌و مزگه‌وته‌دا گه‌ڕان و گوێیان بۆ روونكردنه‌وه و شرۆڤه‌كانی خزمه‌تكارانی ئه‌و مزگه‌وته شوێنه‌وارییه گرت".
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییشدا دیمه‌نه‌كانی ئه‌و گه‌شته‌ی ترۆدۆ بۆ ئه‌و مزگه‌وته نیشان ده‌درێن، كه به جلی جیاواز ده‌رده‌كه‌ون، به‌تایبه‌ت هاوسه‌ره‌كه‌ی و كچه‌كه‌ی كه حیجابیان پۆشیوه.
دوێنێش 21ی شوبات، ترۆدۆ و خانه‌واده‌كه‌ی سه‌ردانی پیرۆزترین په‌رستگاكانی ئاینی سیخیان له باكووری هندستان كردبوو، دواتریش له‌گه‌ڵ ئامارینده‌ر سینگ سه‌رۆك وه‌زیری ویلایه‌تی بنجاب كۆبووه‌وه، كه ئه‌م سه‌ردانه‌ی ترۆدۆ بۆ ویلایه‌تی بنجاب تایبه‌تمه‌ندی و جیاكاری خۆی هه‌بوو، چونكه زۆربه‌ی هاووڵاتیانی كه‌نه‌دی به‌ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی هندستانن، كه ژماره‌یان ده‌گاته ملیۆنێك و 200 هه‌زار كه‌س و، سه‌رجه‌میان له‌ویلایه‌تی بنجابه‌وه چوونه‌ته كه‌نه‌دا.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا له‌و گه‌شته‌یدا بۆماوه‌ی نیو كاتژمێر سه‌ردانی مۆنۆمێنتی یاده‌وه‌رییه كۆنه‌كانی دلهی كرد و چه‌ند وێنه‌یه‌كی له‌و شوێنه گرت.
H.B