كەشناسی: بەفر و باران دەستپێدەكاتەوە

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر         

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان، لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 15 و سلێمانی 13 و دھۆك 14 پلە، لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 16 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی ھەینی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان، لە نیمچە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو بارانبارین دەستپێدەكات و لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبارێت.