بایدەمیر: بوێری دەمیرتاش كاریگەریی بەسەر سەرۆكی جەھەپەوە ھەیە

"ئەمە وایكردووە كلیچدارئۆغڵو رێپێوان بكات"

K24 - ھەولێر

گوتەبێژی ھەدەپە دەڵێت، رێپێوانی سەرۆكی گشتی جەھەپە لە ئەنقەرەوە بۆ ئیستانبوڵ بۆ داواكردنی دادپەروەری، ئەوا بەھۆی ھەڵوێستی بوێرانە و تیێكۆشانی دەمیرتاشە.

عوسمان بایدەمیر، گوتەبێژی ھەدەپە، لە شاری سامسۆری باكووری كوردستانەوە رایگەیاند، بە لە نێوبردنی داعش لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست سەردەمێكی نوێی ئازادی و برایەتی و یەكسانی دەستپێدەكات و كەوتنی رەققەش دەبێتە دەستپێكی نەمانی داعش.

لەبارەی رێپێوانەكەی كەمال كلیچدارئۆغڵۆ، سەرۆكی گشتی جەھەپە لە ئەنقەرەوە بۆ ئیستانبوڵ، بایدەمیر رایگەیاند، سەڵاحەدین دەمیرتاش نەك تەنھا لەو كاتەی لە زیندانە، بەڵكو ھەردەم ئاڵای گەلانی بەرزكردووەتەوە و بوێرییەكەی لە زینداندا و خەباتی كاریگەری لەسەر دەوروبەری ھەبووە و ئەوەش وایكردووە ئەمڕۆ كلیچدارئۆغڵۆ رێپێوان بكات.