هه‌جين له‌ ژێر ده‌ستى داعش رزگار كرا

سەرەڕای بەرگریی سەختی چەکدارانی داعش
kurdistan24.net

K24 – هه‌جين:

سەرەڕای بەرگریی سەختی چەکدارانی داعش هێزەکانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) توانيان به‌ ته‌واوى شارۆچکەی هەجینی پارێزگای دێرزوور رزگار بكه‌ن.

روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رايگه‌ياند، هه‌سه‌ده‌ توانى شارۆچكه‌ى هه‌جين به‌ ته‌واوى له‌ ژێر ده‌ستى داعش رزگار بكات.

دوێنێ لە کاتی رووماڵکردنی شەڕی نێو شارۆچکەی هەجین، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژکراو لە نزیک تیمی کوردستان24 تەقیەوە بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی بۆ شەڕڤانانی هەسەدە هەبێت.

 له‌ به‌رامبه‌ردا هەسەدە پێنج ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوی داعشى لە ماوه‌ی رابردوودا تەقاندووەتەوە و سه‌ره‌نجام ئه‌مڕۆ هه‌سه‌ده‌ ئه‌و شه‌ڕه‌ى به‌ رزگاركردنى شارۆچكه‌كه‌ يه‌كلا كرده‌وه‌.