به ڤیدیۆ.. كۆمپیوته‌ره‌كانی ژاپۆن گۆرزێكی گه‌وره‌یان له كۆلۆمبیا وه‌شاند
له مۆندیالی 2018ـی رووسیا، هه‌ڵبژارده‌ی ژاپۆن له یارییه‌كی دراماتیكیدا شكستی به كۆلۆمبیا هێنا و به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد.
له خوله‌كی 3 كارلۆس سانچێزی یاریزانی كۆلۆمبیا به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه، دواتر له خوله‌كی 6 شنجی كاگاوا به لێدانی پێناڵتی ژاپۆنی به گۆڵێك پێشخست.
پاشان له خوله‌كی 39 خوان كینتیرۆ ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ كۆلۆمبیا یه‌كسان كرده‌وه، گێمی یه‌كه‌م به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان یه‌كسانبوون.
له گێمی دووه‌م رووداوه خۆشه‌كه كاتێك له خوله‌كی 70 یویا ئۆساكۆ هاته نێو یاریگه و له خوله‌كی 73 گۆڵی پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنی بۆ ژاپۆن تۆمار كرد.
به‌مه‌ش به درێژایی مێژوو هه‌ڵبژارده‌ی ژاپۆن یه‌كه‌مین وڵاتی كیشوه‌ری ئاساییه كه بتوانێت +2 گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌یه‌كی ئه‌مریكای باشوور تۆمار بكات.
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو ژاپۆن دووه‌مین یاری خۆی به‌رامبه‌ر سێنیگال ده‌كات و پۆڵه‌ندا و كۆلۆمبیاش له‌هه‌مان رۆژ به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.