باری كەشوھەوای كوردستان
K24 - ھەولێر
بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی، ھێشتا كاریگەرییەكانی پاڵەپەستۆی نیمچە دوورگەی عەرەبی لەسەر ھەرێمی كوردستان ماوە و بۆیە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە ماوەی 48 كاتژمێری داھاتوو بەمشێوەیە دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند و بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی رایدەگەیەنێت، سبەی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت و لە ھەندێك كات و شوێنی جیادا دەبێتە نیمچە ھەور.