پارەی ڤیزای ئێران بۆ ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستان كەم دەكرێتەوە
K24 - ھەولێر
سه‌ركونسوڵی ئێران سه‌ردانی ده‌روازه‌ی سنووری حاجی ئۆمه‌رانی كرد و رایگه‌یاند، پێویسته ئاڵوگۆڕی بازرگانی په‌ره‌ی پێبدرێت، هه‌روه‌ها هه‌ندێك ئاسانكاریشی بۆ وه‌رگرتنی ڤیزا روونكرده‌وه و ئاشكراشی كرد كە پارەی پێدانی ڤیزای ئێران بە ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستان كەم كراوەتەوە.
مورته‌زا عیبادی، سه‌ركونسوڵی گشتی ئێران له هه‌رێمی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ھاوبەشدا له‌گه‌ڵ قایمقامی چۆمان رایگه‌یاند: "ده‌روازه‌ی سنووری حاجی ئۆمه‌ران گرنگییه‌كی زۆری ئابووری بۆ ئێران و هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، هه‌ربۆیه پێویسته له بواری گه‌شتیاری و بازرگانیدا به هه‌ماهه‌نگی و ره‌زامه‌ندی هه‌ردوولا په‌ره‌ی پێبدرێت".
له‌باره‌ی وه‌رگرتنی ڤیزای ئێرانیشه‌وه مورته‌زا عیبادی گوتی: "ئاسانكاری بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان كراوه كه ڤیزای ئێران وه‌ربگرن، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌توانن له رێی كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كانه‌وه، ڤیزا وه‌ربگرن".
روونیشی كردەوە: "نرخی ڤیزا بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان له 40 دۆلاره‌وه كراوە بە 26 دۆلار".