یەكێتی رۆژێكی بۆ بەستنی كۆنگرە پێشنیازكرد
K24 - ھەولێر
لە كۆبوونەوەی ھاوبەشی ئەنجوومەنی سەركردایەتی و ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی رۆژی 5 ئادار بۆ بەستنی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی پێشنیازكرا.
بەگوێرەی ماڵپەڕی فەرمی یەكێتی: "كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یەكێتی لە سلێمانی كۆتاییهات و ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی پێشنیازی بۆ ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كرد كه رۆژی 5/3 ئه‌مساڵ وه‌ك رۆژی به‌ستنی كۆنگره‌ی یه‌كێتی ده‌ستنیشان بكرێت".
سەبارە بە بڕیاری كۆتایی بۆ رۆژی بەستنی كۆنگرە، به‌ختیار شاوه‌یس، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی یەكێتی بە میدیای فەرمی حزبەكەی راگەیاندووە: "پێویستە ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی له ماوه‌ی 10 رۆژدا كۆبونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامبدات و وه‌ڵامی پێشنیازه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ند بداته‌وه‌و رۆژێك بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی یه‌كێتی ده‌ستنیشان بكات".
لە كۆبوونەوەی 12 ئەم مانگەی ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی بڕیار لە كۆبوونەوەی ھاوبەشی ئەنجوومەنی سەركردایەتی و ئەنجوومەنی ناوەندی ئەو حزبە درابوو، بۆ ئەوەی بڕیاری یەكلاكەرەوە لەبارەی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی بدرێت.