كیم حه‌زی له دیداری تره‌مپه
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی ناوه‌ندی هه‌واڵی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ ئون، هه‌ڵوێستی له‌باره‌ی دیداری چاوه‌ڕوانكراوی نێوانی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا جێگیره كه بڕیاره 12/6/2018 له سینگاپوور به‌رێوه بچێت.
ئاژانسه‌كه نوسیوویه‌تی: "دوای دیداره‌كه‌ی رۆژی 26/5/2018 سه‌رۆكی كۆریای باكوور و موون جییه- ئین سه‌رۆكی كۆریای باشوور، كیم بۆچوونی خۆی له‌باره‌ی لوتكه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه ده‌ربڕیووه‌و له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆی سوور و جێگیره تا دیداره‌كه ئه‌نجام بدرێت.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزیش نوسیوویه‌تی "له دیداره‌كه‌ی كیم و موون دا گفتوگۆیه‌كی چڕ‌وپڕ و قووڵ كراوه‌و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش رێككه‌وتوون له ئاستی باڵادا رۆژی یه‌كی حوزه‌یران له‌نێوان هه‌ر دوو وڵات‌دا گفتوگۆی دیكه بكرێت.
له هه‌مان چوارچێوه‌دا دۆناڵد تره‌مپ له تویته‌ره‌وه نوسیبووی: "واشنتن گفتوگۆی به‌رهه‌مداری له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور ده‌بێت".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی :"ئه‌گه‌ر لوتكه‌ی نێوانمان له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئون ئه‌نجام بدرێت، هه‌ر له سنگاپوور و له رۆژی 12/6/2018 ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێویست بكات دوای ده‌خه‌ین بۆ پاش ئه‌و رۆژه.