كاسێمیرۆ بۆ باشترین یاریزانی جیهان مۆدریچ به شایسته نازانێت
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید له یه‌كه‌مین یاری خۆی له وه‌رزی نوێی چامپیۆنزلیگ به 3 گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له رۆمای برده‌وه، كاسێمیرۆ به‌پێچه‌وانه‌ی رامۆس، كارڤاخاڵ و لۆپیتیخی راهێنه‌ر، مۆدریچ به باشترین یاریزانی 2018 نازانێت.
كاسێمیرۆ له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه راسته مۆدریچ ئه‌م وه‌رزه ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كردووه و ساڵێكی نموونه‌یی تێپه‌ڕ كردووه، به‌ڵام بۆ خه‌ڵاتی زه بێست به شایسته‌ی نازانم.
كاسێمیرۆ ده‌شڵێت: كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگال شیاوترین كه‌سه بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی 2018.
ئه‌م قسانه‌ی كاسێمیرۆ له كاتێكدایه كه مۆدریچ دوای یارییه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو رایگه‌یاند كه زۆر له‌گه‌ڵ كرووس كاسێمیرۆ دڵخۆشه، گوتیشی: به‌چاو به‌ستراوی ده‌توانم له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو یاریزانه یاری بكه‌م و زۆر پێیان سه‌رسامم.