توركیا شه‌شه‌م خاڵی چاودێری له ئیدلب دامه‌زراند
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی میدیاكانی توركیا، هێزه‌كانی سوپای توركیا خاڵێكی نوێی چاودێری له سنووری پارێزگای ئیدلبی باكووری رۆژئاوای سووریا دامه‌زراند.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی بڵاویكرده‌وه، مه‌به‌ست له دامه‌زراندنی ئه‌و خاڵه بۆ چاودێریكردنی شه‌ڕ و گرژییه‌كانی ناوچه‌كه‌یه و ژماره‌یه‌كی دیاریكراوی سه‌ربازانی توركیا له‌و خاڵه بڵاوه‌یان پێ ده‌كرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پارێزگای ئیدلب له‌ژێر كۆنترۆڵی گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریایه، له دیارترینیان به‌ره‌ی نوسره.
ئه‌نادۆڵ ئاشكراشیكرد، شه‌وی رابردوو كاروانێكی هێزه‌كانی سوپای توركیا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سنووری تێپه‌ڕاندووه و به‌ره‌و پارێزگای ئیدل به‌ڕێكه‌وتوون و، شه‌شه‌م خاڵی چاودێرییان له معه‌ره‌تول نو‌عمان دامه‌زراندووه، كه دوا شارۆچكه‌ی باشووری رۆژهه‌ڵاته له سنووری پارێزگا ئیدلب و، ده‌كه‌وێته دووری 70 كیلۆمه‌تر له سنووری توركیاوه.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا هێزه‌كانی سوپای توركیا دوو خاڵی دیكه‌ی چاودێرییان له‌و پارێزگایه دامه‌زراندبوو و، سێ خاڵه‌كه‌ی دیكه‌ش له تشرینی یه‌كه‌م و تشرینی دووه‌می ساڵی رابردوودا له چوارچێوه‌ی پێكهێنانی ناوچه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ دایمه‌زراندبوون، كه له گفتوگۆكانی ئه‌ستانه بڕیاری له‌سه‌ر درابوو.