فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ قه‌یس خزعه‌لی ده‌رده‌چێت
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "اخباری" لوبنانی، بڵاویكردووه‌ته‌وه، سوپای لوبنان و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و ئاسایشی ناوخۆ، له 15ی ئه‌م مانگه‌وه گشتاندنێكیان بۆ ته‌واوی ده‌روازه سنوورییه وشكانی و ئاوییه‌كان، فڕۆكه‌خانه‌كان كردووه بۆ ده‌ستگیركردنی قه‌یس هادی خزعه‌لی، ئه‌مینداری گشتی گرووپی میلیشیای عه‌سائیبی ئه‌هلولهه‌قی عێراق.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنه‌كه له‌سه‌ر داوای سه‌میر حه‌مود، داواكاری گشتی دادگای پێداچوونه‌وه بووه، دوای ئه‌وه‌ی له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه، پێشتر خزعه‌لی به رێگه‌ی ناشه‌رعی چووه‌ته لوبنان.
پێشتریش له‌لایه‌ن سه‌عد حه‌ریری، سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنانه‌وه، چوونی خزعه‌لی بۆ ئه‌و وڵاته قه‌ده‌غه‌كرا.
له كۆتایی ساڵی رابردوو، گرته‌ی ڤیدیۆیی قه‌یس خزعه‌لی، ئه‌مینداری گشتی میلشیای عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌قی عێراق، له‌سه‌ر سنووره‌كانی نێوان لوبنان و فه‌له‌ستین بڵاوكرایه‌وه، كه له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێكی سه‌ربازی حزبوڵڵای لوبنانی، سه‌ردانی ناوچه‌كه‌یان كردبوو.