ساڵانه ژماره‌یه‌ك كرێكارانی ئایفۆن كۆتایی به ژیانی خۆیان ده‌هێنن
K24 - هه‌ولێر:
به بۆچوونی هه‌ندێك كه‌س، به‌شێك له مرۆڤه‌كان، ده‌ستبه‌رداری لایه‌نی ئاكاری خۆیان ده‌بن كاتێك كۆمپانیای ئه‌پڵ ئامێرێكی نوێی مۆبایل ده‌خاته بازاڕه‌وه.
ئه‌و دیزاین و قووتووه‌ی ئامێره‌كه‌ی تێدایه، وا به‌ئاسانی درووست نه‌كراوه و زۆرێك له كارمه‌ندی كۆمپانیاكه، به‌هۆی گوشاری كار و زۆری كاركردن، كۆتاییان به ژیانی خۆیان هێناوه.
فۆكسكۆن, كارگه‌ی كۆكردنه‌وه و به‌ستنی پارچه‌كانی مۆبایلی ئایفۆن و به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌پل و ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كانی دیكه، به‌رده‌وام دووچاری ره‌خنه‌ی توند ده‌بێته‌وه، وه‌ك ده‌گوترێت ئه‌و ژینگه‌یه‌ی كرێكارانی كاری تێدا ده‌كه‌ن، گوشاری ده‌روونی زۆری تێدایه و وایكردووه كارمه‌ندان كۆتایی به ژیانی خۆیان بهێنن.
كرێكارێكی ئه‌و كۆمپانیایه ده‌ڵێت: "فۆكسكۆن به‌سه‌ر جه‌سته‌ی كرێكارانی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه، ساڵانه ژماره‌یه‌ك كرێكار كۆتایی به‌ژیانی خۆیان ده‌هێنن و به‌رپرسانی كۆمپانیاكه‌ش ئه‌و كاره به ئاسایی ده‌بینن".
به‌رده‌وامی فۆكسكۆن به گوشار خستنه سه‌ر كارمه‌ندان وه‌ستاوه
كارگه‌ی فۆكسكۆن ده‌كه‌وێته شاری شینچن و به‌رهه‌مه‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵی تێدا ده‌به‌سترێت، یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین كارگه‌كانی جیهان، هه‌روه‌ها پارێزراوترینیشیانه، هیچ كارمه‌ند و كه‌سێك، به‌بێ پشكنینێكی ورد ناتوانێته بچێته‌وه ژووره‌وه.
ته‌نها به نزیكبوونه‌وه له په‌رژینی كارگه‌كه، ئاگادارییه‌ك ده‌بینی و له‌سه‌ری نووسراوه: "ئه‌م كارگه‌یه له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه رێگه‌پێدراوه، هه‌ر جۆره ده‌ستدرێژییه‌ك، یاخود وێنه‌گرتنێك، ده‌بێته هۆی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵت"، ئه‌م ئاگادارییه‌ی سه‌ر كارگه‌كه، له هیچ سه‌ربازگه‌یه‌كیش له چین نه نووسراوه.
به گوێره‌ی به‌دواداچوونێكی رۆژنامه‌ی گاردیان، كه توانیویه‌تی دزه بكاته ناو كارگه‌كه، به گوێره‌ی ده‌رخسته‌كان نزیكه‌ی 1.3 ملیۆن كه‌س كاری تێدا ده‌كه‌ن، نزیكه‌ی 450 هه‌زار كرێكاری هه‌یه، جیا له كرێكارانیش نزیكه‌ی 935 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر ده‌وامی تێدا ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی تێیدا ده‌خوێنرێته‌وه، ژینگه‌یه‌كی سه‌ختی كاركردنه، كارمه‌ندان له ته‌مه‌نی 16-17 ساڵییه‌وه كارییان پێده‌كرێت، به كرێیه‌كی یه‌كجار كه‌م، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سووكایه‌تی زۆریان پێده‌كرێت و هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كی بچو‌وكیش ئه‌نجام بده‌ن، بڕه پاره‌یه‌كی زۆریان پێده‌بژێردرێت، له كاتی راگه‌یاندنی به‌رهه‌مهێنانی ئامێرێكی نوێش، گوشاری یه‌كجار زۆریان ده‌خرێته سه‌ر.
له چین, ده‌ستی كاری لێهاتوو به كرێی كه‌م, ژماره‌یان یه‌كجاره به‌رزه، ئه‌مه‌ش وایكردووه چین ببێته وڵاتێكی نموونه‌یی بۆ به‌ستانی ئامێره‌كانی ئایفۆن و ئه‌پڵ، به گوێره‌ی ئامارێكی كرێكاران له ئه‌مه‌ریكا، چین 99 ملیۆن كرێكاری هه‌یه، ئه‌وه‌ش وایكردووه ببێته دووه‌م گه‌وره‌ترین هێزی ئابووری له جیهان.
تۆڕی پارێزگاری له چوارده‌وری كارگه‌كه بۆ رێگریكردن له خۆكوشتن
له ساڵی 2010، كارگه‌كه به پشتبه‌ستن به پلانێكی نوێ، له جیاتی باشتركردنی ژینگه‌ی كاری كرێكاران، بۆ رێگریكردن له خۆهه‌ڵدانه خواره‌وه له باڵه‌خانه به‌رزه‌كان و خۆكوشتن، تۆڕێكیان له چوارده‌وری باڵه‌خانه به‌رزه‌كان داناوه.
به گوێره‌ی ئاماره راگه‌یه‌ندراوه‌كانی كارگه‌كه‌ش، له ساڵی 2010، نزیكه‌ی 20 كرێكار كۆتاییان به ژیانی خۆیان هێناوه، به‌ڵام كرێكاران ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و ژماره‌یه راست نییه و دوو هێنده‌یه، واتا 40 كرێكار كۆتاییان به ژیانی خۆیان هێناوه.
له ساڵی 2012شدا، نزیكه‌ی 150 كرێكاران له‌سه‌ر رووی یه‌كێك له باڵه‌خانه به‌رزه‌كان كۆبوونه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد ئه‌گه‌ر باروگوزه‌رانییان باشتر نه‌كرێت، به‌یه‌كه‌وه خۆیان هه‌ڵده‌ده‌نه خواره‌وه و كۆتایی به ژیانی خۆیان ده‌هینن.
له ساڵی 2016شدا، ژماره‌یه‌ك كرێكاری دیكه، هه‌مان كارییان دووباره دكرده‌وه، له حوزه‌یرانی 2017شدا، 8 كرێكار ئه‌و كاره‌یان كرد و له هه‌موو حاڵه‌ته‌كانیشدا، كارگێڕی كارگه‌كه له‌گه‌ڵیان دانیشتوون و باسیان له باشتركردنی گوزه‌رانییان كردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، كرێكاران ته‌نها له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی كۆتاییهێنان به ژیانیان ده‌توانن كارگێڕی كارگه‌كه ناچار به گفتوگۆ بكه‌ن.
ئه‌و كچه‌ی كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا له به‌شی ئایپاد كاری ده‌كرد
كارگه‌كه، هه‌ژارترین گه‌نجی وڵات به كرێكار وه‌رده‌گرێت، به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی له لادێكانه‌وه رووده‌كه‌نه شاره قه‌ره‌باڵغه‌كان، "تیان ی‌و" هه‌رزه‌كارێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵ بوو, خاوه‌نی ته‌نها 50 دۆلار بوون، له‌گه‌ڵ مۆبایلێكی ئاسایی بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بێت له په‌یوه‌ندیكردن به خێزانه‌كه‌ی, دوای بڕینی زياتر هه‌زار كیلۆمه‌تر، چووه‌ته ئه‌و شاره و درووشمێكی كۆمپانیاكه‌ی بینیوه، كه نووسراوه: "جوانترين خه‌ونه‌كانتان بهێننه دی و به‌ره‌و ژیانێكی باشتر هه‌وڵبده‌ن".
تیان ی‌و هه‌فتانه شه‌ش رۆژ و زیاتر له 12 كاتژمێر كاریده‌كرد, هه‌رچه‌نده ژینگه‌ی كار پێچه‌وانه‌ی درووشمه‌كه بوو، به‌ڵام هه‌ندێكجار ناچارده‌بوو بۆ كاركردنی زیاده، ده‌ستبه‌رداری ژه‌مه خواردنه‌كه‌ی بێت, تیان ی‌و كاتێكی زانی به هۆی هه‌ڵه‌یه‌كی كارگێڕییه‌وه مووچه‌ی مانگه‌كه‌ی وه‌رناگرێت، له په‌نجه‌ره‌ی نهۆمی چواره‌می باڵه‌خانه‌كه خۆی هه‌ڵدایه خواره‌وه و كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
له‌و به‌شه جیا له ئامێره‌كانی ئایفۆن و ئایپاد، ئه‌و ئامێره ئه‌لیكترۆنییانه‌ش ده‌به‌سترێن، كه هه‌ریه‌ك له كۆمپانیاكانی سۆنی، دێل و سامسۆنگ ده‌یفرۆشن.
به به‌رچاوی من كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا
سه‌پاندنی ژینگه‌یه‌كی پڕ له توندوتیژی، سووكایه‌تی و گاڵته‌پێكردن به كرێكاران له‌سه‌ر هه‌ڵه‌ی بچووك، بووه‌ته كولتوور و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ش به ئاشكرا به به‌رچاوی هه‌مووانه گاڵته به كرێكاران ده‌كه‌ن.
كرێكارێك به‌ناوی "شۆ" باس له هاوڕێیه‌كی ده‌كات، كه له كافیتێریا ناوسیویه‌تی، ده‌ڵێت: "به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی گاڵته‌ی پێكرد و به نه‌رێنی باسی كرد، ئه‌ویش زۆر تووڕه بوو و نه‌یتوانی به‌رگه‌ی ئه‌وه بگرێت، بۆیه له په‌نجه‌ره‌ی نهۆمی نۆیه‌مه‌وه خۆی هه‌ڵدایه خواره‌وه".
شۆ باس له‌وه ده‌كات، مردن و خۆكوشتنی كرێكاران بووه‌ته دیارده، ته‌نانه‌ت لای ئه‌وان و كارگێڕی كارگه‌كه‌ش بووه‌ته شتێكی ئاسايى.
كاتێك سه‌باره‌ت به رێژه‌ی حاڵه‌تی خۆكوشتنه‌كان پرسیار له ستیڤ جۆبز كرا، گوتی: "كارگه‌ی فۆكسكۆن چێشتخانه، سینه‌ما و هه‌موو شتێكی تێدایه، وه‌كو كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك وایه و هه‌موو بارودۆخێك تێیدا چاوه‌ڕوان كراوه، به‌تایبه‌تیش كه رێژه‌ی كرێكارانی یه‌كجاره زۆره، بۆیه حاڵه‌ته‌كانی خۆكوشتن تێیدا قه‌بووڵكراوه".
به گوێره‌ی راپۆرتی په‌یامنێرێكی رۆژنامه‌ی "شانگهای ئیڤینینگ پۆست" كه به‌نهێنی چووه‌ته كارگه‌كه، به‌ڕێوه‌به‌ران زۆر دڵخۆش بوونه به به‌رهه‌مێهانیه مۆدێل و دیزاینی نوێی ئایفۆن، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك ره‌چاوی دۆخی كرێكاران ناكه‌ن، كه له ماوه‌ی 10 كاتژمێر 3 هه‌زار ئایفۆن به‌رهه‌م ده‌هێنن و رۆژانه‌ش ته‌نها 4 دۆلار به كرێكاران ده‌ده‌ن.
كرێكارانی ئه‌پڵ
هه‌ر سێ چركه‌یه‌ك كرێكاران ئایفۆنێك به‌رهه‌م ده‌هێنن، به‌بێ هیچ بوارێك بۆ هه‌ڵه‌كردن، له‌سه‌ر لێوی كورسییه‌ك داده‌نیشین به‌بێ ئه‌وه‌ی پشت به پاڵپشته‌كه‌ی بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌و نه‌یانباته‌وه، كاتێكیش له كار ته‌واو ده‌بن، له هه‌موو جومگه‌كانی مل و ده‌ست و شان و پیل، هه‌ست به ئازار ده‌كه‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر به‌ر له كاتی خۆیدا ده‌ست له كار هه‌ڵبگرن، چاودێری به‌شه‌كه‌یان وه‌كو قوتابییه‌كی ئاژاوه‌چی، له گۆشه‌ی ژووره‌كه‌دا ماوه‌ی 10 خووله‌ك رایده‌گرێت.
رۆژنامه‌كه سه‌باره‌ت به‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت مووچه‌كه‌یان زیاد بێت، ده‌ڵێت: "ده‌بێ به‌بێ وه‌ستان له نیوه شه‌وه‌وه تاكو شه‌شی به‌یانی كار بكات و پارێزگاری له خێرایی كاركردنیش بكات، چونكه هێلی به‌رهه‌مهێنان ناوه‌ستێت".
سه‌ره‌ڕای ئه‌و كاره، هێشتا خه‌ونی فۆكسكۆن نه‌هاتووه‌ته دی، چونكه نه‌یتوانی له ماوه‌ی ساڵێكدا 57 ملیۆن ئایفۆن 5 به‌رهه‌م بهێنیت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت 20 هه‌زار كرێكاری نوێ دابمه‌زرێنێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ئازار و ده‌رده‌سه‌رییه‌ی كاركردن، شوێنی حه‌وانه‌ش وه‌ك پێویست نییه، بۆنی ناخۆش و ئاره‌قی ماندووبوونی كرێكاران، حه‌شه‌رات و سیسركه بوونییان هه‌یه، مانه‌وه له‌و شوێنه هاوشێوه‌ی مانه‌وه‌یه له به‌ندیخانه، ته‌نانه‌ت وه‌كو به‌ندیخانه ناتوانی بچیته نه‌خۆشخانه، شوێنی وه‌رزش، كتێبخانه، چونكه ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا بوونی نییه.
كرێكارانی فۆكسۆكن پێویستی به چه‌ند كاركردنه تا بتوانێت كاتژمێرێك بكڕێت كه به‌ده‌ستی خۆی درووستكراوه؟
رۆژنامه‌ی چاینا ده‌یلی، به‌راوردى نێوان كه‌سایه‌تییه‌كان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی روونی بكاته‌وه پێویستییان به چه‌ند رۆژ كاركردن هه‌یه تا بتوانن كاتژمێرێك ئه‌پڵ بكڕن.
بۆ تیم كۆك، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری ئه‌پل 48 كاتژمێر كاركردن، هه‌ریه‌ك له ئه‌نگێلا مێركل، فرانسۆ هۆلاند، د‌یڤید كامیرۆن و سه‌رۆكی چین بۆ كڕینی هه‌مان كاتژمێر پێویستیان به 21 رۆژ كاركردن هه‌یه له‌سه‌ر زه‌وی وڵاته‌كانییان.
هه‌رچی كرێكارانی كۆمپانیاكه‌یه، پێویسته كرێی 910 رۆژ كاركردن بۆ كڕینی یه‌ك كاتژمێر ته‌رخان بكه‌ن، تا بتوانن ئه‌و كاتژمێره بكڕن كه به ده‌ستی خۆیان درووست ده‌كرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك سه‌نتی لێ سه‌رف بكه‌ن.