كەشناسی رەوشی كەشوھەوای راگەیاند
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاو كردەوە، بە گوێرەی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ شارەكانی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان پەڵە ھەور و نیمچە ھەوردا دەبێت، لە ھەندێك ناوچە شاخاوییە بەرزەكانیشدا ئەگەری بارینی نمە باران ھەیە.
لە بارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی ھەینی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێ لەگەڵ پەیدابوونی ھەندێك پەڵە ھەور.