توركیا ھۆشداری دەداتە ئێران
K24 - ھەولێر
سەرۆك وەزیرانی توركیا ئاشكرای دەكات، ھۆشدارییان داواتە ئێران لەوەی مەزھەبی شیعە لە ناوچەكە فراوان و بڵاو نەكاتەوە.
بنالی یڵدرم، سەرۆكوەزیرانی توركیا، رایگەیاندووە كە بڵاوبوونەوەی مەزھەبی شیعە بە ناوچەكەدا ھەرەشە لەسەر ئارامی و ئاسایشی ناوچەكە دەكات. ھۆشداریشی داوەتە ئێران كە مەزھەبەكە بلاو نەكاتەوە لە پێناو روونەدانی شەری مەزھەبی، چونكە ئەگەر ئەمە روویدا، نازاندرێت شەرەكە چۆن كۆتایی بێت و دەرەنجامی نەرێنی گەورەی لێدەكەونەوە.
لەبارەی ھاوكاریكردنی یەپەگە لە لایەن ئەمریكا، یڵدرم رایگەیاند، ئەمە ھاوكاری پەیداكردنی ئارامی ناكات لەناوچەكەدا.