ئێزدییەكان "چارشه‌مبا سەری ساڵێ" پیرۆز دەكەن
K24 - ھەولێر
دوای ئەوەی داعش لە سەردەستی پێشمەرگە لە شنگال وەدەرنرا و لە عێراق و سووریا شكستی ھێنا، ئێستا ئێزدییەكان دەستیان بە ژیانی ئاساییكردووەتەوە و رێوڕەسمە ئاینییەكانیان بەڕێوەدەبەن. ئەمڕۆش ئێزدییەكان "چارشه‌مبا سه‌رى ساڵێ" پیرۆز دەكەن.
چوارشه‌ممه‌ى سه‌رى ساڵ، ئێزدییه‌كان به جلوبه‌رگی سپی و مه‌شخه‌ڵی ئاگره‌وه، له په‌رستگای "لالشی پیرۆز" كۆده‌بنه‌وه، كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی شێخان له هه‌رێمی كوردستان، جه‌ژنه‌كه‌یان ناوی جه‌ژنی"سه‌رساڵ"ـه و "چارشه‌مبا سۆر"ـیشی پێده‌ڵێن" ئه‌وه‌ش واتا سه‌ری ساڵی نوێی ئێزدی و رۆژی یه‌كی مانگی نیسانی ئێزدییه.
وشه‌ی نیسان لای ئێزدییه‌كان له دوو وشه‌ی جیاوازه‌وه یه‌كیان گرتووه "نی" به واتای نوێ و "سان" به واتای له دایكبوونه.
له خواره‌وه‌ی رێگا شاخاوییهكه كه ده‌چێت به‌ره‌و په‌رستگاكه، زیاره‌تكاران پێڵاوه‌كانیان له پێیان دادهكهنن و به پێی په‌تی به‌ره‌و مهزارگاكه ده‌ڕۆن و ئه‌و كاره‌شیان وه‌ك نهزرێكه ده‌یكه‌ن.
ئێزدییه‌كان خاوه‌ن ئایینێكی جیاوازن له موسڵمان و مه‌سیحی و ئه‌وانی دیكه، نزیكه‌ی نیو ملیۆن كه‌س ده‌بن و به نه‌ته‌وه كوردن، ئه‌و ناوچانه‌ی ئه‌وانی تێدا ده‌ژین به "ئێزدخان" ناوده‌برێت و ناوه‌نده‌كه‌ی قه‌زای شنگاله. ناوچه‌كانیان ده‌كه‌وێته نزیك سنووری رۆژئاوای كوردستان - سووریا و هه‌ر چه‌نده ئه‌و خاكه‌ی ئه‌وانی له‌سه‌ر نیشته‌جێن وه‌ك ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان، خاكی كوردستانن، به‌ڵام هێشتا یه‌كێكه له كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا و تا ئێستا به فه‌رمی چاره‌نووسیان یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌رده‌وام فه‌رمانڕه‌وایانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و ناوچانه وه‌ك به‌شێكی جیانه‌كراوه له هه‌رێمی كوردستان ناوده‌به‌ن.
ئێزدییه‌كان ده‌ڵێن" ئایینه‌كه‌یان دێرینه و مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌زاران ساڵ پێش ئێستا، هه‌ندێك ده‌ڵێن، ئایینه‌كه‌یان به‌شێكه له ئاینگه‌لی سه‌رده‌می بابلییه كۆنه‌كانی وڵاتی نێوان دوو رووباره‌كه و هه‌ندێكیش ده‌ڵێن، ئایینه‌كه‌یان تێكه‌ڵه‌یه‌كه له كۆمه‌ڵێك ئایینی كۆن، له‌وانه زه‌رده‌شتی و مانویی".
داگیركه‌ران زۆر بڕیاری ناڕه‌وایان به‌سه‌ر ئێزدییەكان سه‌پاندووه و له مێژوودا زوڵمی زۆریان بینیووه، خۆیان ده‌ڵێن به‌وه‌ی داعشه‌وه به‌رامبه‌ری كردوون، تا ئێستا "74 فه‌رمانیان" له دژ به‌رێوه‌براوه.
داعش له ساڵی 2014 كه په‌لاماری ناوچهكانیانیدا، ئه‌و ئیزدیانه‌ی به "كافر" ناوبرد، بۆیه زۆر كه‌سی لێ كوشتن و زۆرێكیشیانی رفاند و بێ سه‌روشوێن كردن، ناوچه‌كانیان به‌هۆی جه‌نگه‌وه زیانی زۆری لێكه‌وتووه. زۆربه‌یان ئاواره بوون و به ره‌وشێكی دژوار‌دا تێپه‌ڕین. دوای رزگاركردنی باغۆز ژمارەیەك لە ژن و منداڵی ئێزدی بە كەسوكاریان شادبوونەوە و به‌شێكیشیان ئێستا چاره‌نووسیان دیارنییه.
له‌م رۆژه‌دا ئێزدییه‌كان له ناو په‌رستگای ناو دۆڵه‌كه‌دا كۆده‌بنه‌وه و ده‌ستی دوعا بۆ خوداوه‌ند به‌رزده‌كه‌نه‌وه، ئاگردانی به‌ردینیان له ده‌سته و 365 چرا داده‌گیرسێن و داوا ده‌كه‌ن هه‌موو رۆژه‌كانی ساڵ به خێر و ئارامی ببنه‌سه‌ر، له‌نێو ئه‌و نه‌ریتانه‌ی دیكه‌ی له‌م رۆژه‌دا زیندوو ده‌كرێته‌وه، پاككردنی هێلكه و ره‌نگ كردنییه‌تی. ئه‌وان پێیان وایه، هێله‌كه سیمبوڵی (به‌ردی سیڤه) یه و به‌گوێره‌ی بیروباوه‌ڕی ئه‌وان جیهان له‌وه‌وه دروستبووه.
پاككردنی هێلكه‌ش له بیروباوه‌ڕی ئێزدییه‌كاندا گرێدراوه به شێوه‌ی گۆی زه‌وی و له دایكبوون و سه‌رچاوه‌ی ژیان، هه‌ر بۆیه له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی نوێ‌دا، ئێزدییه‌كان توێكڵه ره‌نگاوره‌نگه‌كه‌ی هێلكه‌كه له‌گه‌ڵ گوڵ و هه‌ویردا تێكه‌ڵ ده‌كه‌ن و ده‌یده‌ن له ده‌رگای ماڵه‌كانیان و دوعا بۆ خێر و ئارامی ده‌كه‌ن.
ھ.م