به‌وێنه.. سه‌گێك به روخساری مرۆڤه‌وه
K24- هه‌ولێر:
به‌كارهێنه‌رانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ره‌واجیان به وێنه‌ی سه‌گێك داوه، كه نیگاكانی ئه‌و سه‌گه به روخساری مرۆڤ ده‌چێت و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگی داوه‌ته‌وه.
توتكه سه‌گه‌كه كه ناوی "بۆگی"ـیه و له‌گه‌ڵ "شانتال دیجاردان"ی خاوه‌نه‌كه‌ی له ویلایه‌تی ماساچۆستسی ئه‌مه‌ریكا ده‌ژیت، وێنه‌كانی به‌خێرایی له تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاو بوونه‌ته‌وه و، ئه‌و توتكه سه‌گه كه ته‌مه‌نی ته‌نیا ساڵێكه، بووه‌ته ئه‌ستێره‌یه‌كی ناسراو و به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت نیگاكانی به روخساری ناوداره‌كانی جیهان ده‌چووێنن.
I think it looks like Ed Sheeran pic.twitter.com/twbTNKkOsl
— Cantrell (@2008Cantrell) March 13, 2018
Easy is William Shakespeare ಥ⌣ಥ pic.twitter.com/YBRLwSZwia
— Sarah (@lindaserpiente) March 13, 2018
سه‌ره‌تا خاوه‌نه‌كه‌ی تێبینی نیگا و روخساری سه‌گه‌كه‌ی نه‌كردبوو، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێك له هاوڕێكانی شانتال دیجاردان وێنه‌ی سه‌گه‌كه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرده‌وه، ئه‌وكات خاوه‌نه‌كه‌ی تێبینی ئه‌وه‌یكرد، كه توتكه سه‌گه‌كه‌ی دوو چاو و روخسارێكی هه‌یه، كه زۆر له‌هی مرۆڤه‌وه نزیكه.
More like Boris Johnson, if we're doing the Brits... ? pic.twitter.com/C38QDCnhF2
— KARA?SNAZZYPANTS (@stedanchick) March 13, 2018
I think it looks like someone else closer than Jake Gyllenhaal, but I can't figure it out pic.twitter.com/bSv34JcWwy
— Ryan Broderick (@broderick) March 12, 2018
چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌ك تویته‌ر و فه‌یسبووكیش، به‌راوردیان له‌نێوان وێنه‌كانی سه‌گه‌كه و ناودارانی جیهاندا كردووه، له‌وانه‌ش وێنه‌ی شكسپیر، كه لێكچوونێكی زۆر له‌نێوان روخساره‌كانیاندا هه‌یه.
H.B