له هه‌ولێر "پاڵه‌وانی بیركاری" هه‌ڵده‌بژێردرێ
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 29/4/2019 له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵای شاری هه‌ولێر پێشبڕكێی بیركاری له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێت.
ده‌زگای روانگه كه به پێشبڕكێكه هه‌ڵده‌ستێت له‌باره‌ی ئامانجی پێشبڕكێی بیركاری رایگه‌یاندووه: "ئامانج له‌م پرۆژه‌یه زیادکردنی توانا و ئارەزووی قوتابیانه بۆ بەشە زانستییەکان و زانستی بیرکاری".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه "پرۆژەکە پێشبڕکێیە لە نێوان قوتابیانی پۆلی 10ـی بەشی زانستی قوتابخانەکانی پارێزگای هەولێر، بۆ بەدەستهێنانی نازناوی "پاڵەوانی بیرکاری" لە سەر ئاستی پارێزگای هەولێر.
ده‌زگای روانگه زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م پێشبڕكێیه‌وه روونكردنه‌وه‌ی داوه و ده‌ڵێت : "ئامانجی پڕۆژەکە هاندانی قوتابیانە بۆ گرنگیدان بە بەشە زانستیەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری دایک و باوکان سەبارەت بە گرنگی بەشە زانسییەکان. لە ساڵی 2011وە، بەشی خوێندن و لێکۆڵێنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پلاندانان لە وەزارەتی پەروەردە هۆشداریانداوە كه قوتابیان زیاتر بەشە وێژەییەکان هەڵدەبژێرن و ئارەزووی قوتابیان بۆ بەشە زانستیەکان کەمترە. بۆیه به رێگای ئه‌م پرۆژه‌یه هەوڵ ده‌ده‌ین، ئارەزوی قوتابیان بۆ بەشە زانستییەکان (بەتایبەتی وانەی بیرکاری) زیاد ببێت".
پێشبڕكێكه به چوار قۆناغ به‌ڕێوه ده‌چێت و كوردستان 24 سپۆنسه‌ری میدیایی پیشبڕكێی ده‌ستنیشانكردنی "پاڵه‌وانی بیركاریی" ده‌كات.
قۆناغی یەکەم: 169 قوتابی بە نوێنەرایەتی 169 قوتابخانەی سەر بە 11 بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر تاقیکردنەوەی یەکەم ئەنجامدەدەن و 10 قوتابی لە تاقیکردنەوەکە هەڵدەبژێردرێن بۆ قۆناغی دووەم.
قۆناغی دووەم: 10 قوتابی تاقیکردنەوی قۆناغی دووەم ئەنجامدەدەن و 5 قوتابی هەڵدەبژێردرێن بۆ قۆناغی دواتر.
قۆناغی سێیەم: 5 قوتابی تاقیکردنەوی قۆناغی سێیەم ئەنجامدەدەن و 3 قوتابی هەڵدەبژێردرێن بۆ قۆناغی کۆتایی.
قۆناغی کۆتایی لە شاری هەولێر ئەنجامدەدرێت بە بەشداری ئارەزومەندان و راگەیاندنەکان. 3 قوتابی پیشبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی نازناوی "پاڵەوانی بیرکاری لە سەر ئاستی پارێزگای هەولێر". دواتر براوەکانی یەکەم، دووەم و سێیەمی سەر پارێزگای هەولێر دەستنیشان دەکرێن.