ئەندازیارێکی کورد بانگهێشتی ئەڵمانیا دەکرێت
K24 - هه‌ڵه‌بجه:
ئەندازیارێکی کورد بۆ یەکەمجاره پڕۆژەیەکی بیناسازی بە ناوی پاسیڤ هاوس دیزاین ده‌کات، پرۆژه‌كه‌ی تایبه‌تمه‌نده به به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م تێپه‌ربوونی پله‌ی به‌رزی گه‌رما و به پێچه‌وانه‌شه‌وه، كه ده‌كرێت له باڵەخانەكان و خانووەكاندا سوودی لێوەربگیرێت و بۆ ئەم مەبەستەش بانگهێشی ئەڵمانیا دەکرێت.
ئه‌و ئه‌ندازیاره له ژووره‌كه‌ی خۆیه‌وه توانی سەرنجی ئەوروپا بۆخۆی رابکێشێت، موسلیم محه‌مه‌د هاووڵاتییەکی دانیشتووی خوڕماڵە و دەرچووی بەشی ئەندازیاری زانکۆی سلێمانیە، موسلیم پڕۆژەیەکی بەناوی (پاسیڤ هاوس دیزاین) كردووە، ئەم پڕۆژەیەشی سەرنجی پەیمانگای پاسیڤ هاوسی بۆخۆی راکێشاوە کە بنکەی سەرەکی لە ئەڵمانیایە.
به‌مه‌به‌ستی ناساندنی پرۆژه‌كه, ئێستا موسلیم بانگهێشتكراوه و بڕیاره له چه‌ند رۆژی داهاتوودا به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا گه‌شت بكات.
ئەم پڕۆژەیەی موسلیم بۆ گه‌رمكردن و فێنكردنه‌وه‌ی یەکەی نیشتەجێبوون و باڵەخانەو دوکان بەکاردێت، به وته‌ی خۆی له رێگه‌ی ئه‌م سیستمه‌وه ده‌توانرێت هه‌شتا له سه‌دی تێچووی رێكخستنی گه‌رما یان فێنككردنی ناو ماڵ و شوێنی كار و باڵه‌خانه‌كان كه‌م بكرێته‌وه.
دایکی موسلیم زۆر دڵخۆشە بەوەی کوڕەکەی توانیویەتی بەو شێوەیە سەرنجی وڵاتان بۆخۆی رابکێشێت و دەڵێت کوڕەکەم بەنهێنی ئەو کارەی کردووە من وام ئەزانی خەریکی ئەتاریکردنە زۆر جار توڕەدەبووم و پێم دەوت چاوەکانت لاواز ئەبێ بانەیەم ئەتارییەکەت بشکێنم.
موسلیم وردە وردە خۆی بۆ سەفەركردن ئاماده ده‌كات، هیوادارە له گه‌شته‌كه‌ی به زانیاری نێوە بگەڕێتەوە و حکوومەتی هەرێمیش پاڵپشتی بکات، بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌كه‌ی فراوان بكات، ئه‌و ده‌شڵێت پرۆژه‌كه بۆ وڵاتی خۆم گرنگترە تا وڵاتانی تر.
ا. م