به‌ڤیدیۆ.. له په‌رله‌مانی عێراق بوو به شه‌ڕه‌شه‌ق
K24- هه‌ولێر:
په‌یامنێری كوردستان 24 له به‌غدا رایگه‌یاند، له دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گرژی و ئاڵۆزی له‌نێوان لایه‌نه‌كان درووست بوو.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له هاوپه‌یمانی سائیرون، نه‌سر، میحوه‌ری وه‌ته‌نی و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان كردووه، به‌ڵام به‌هۆی به‌شداریكردنی 168 په‌رله‌مانتار له دانیشتنه‌كه‌دا، نیسابی یاسایی ته‌واو بووه و، پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنی پۆستی ئه‌و 8 وه‌زیرانه‌ی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت به‌رده‌وامه، كه تائێستا پڕ نه‌كراونه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه میدیا عێراقییه‌كان رایانگه‌یاند، چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی سه‌ر به كوتله جیاوازه‌كانی ناو په‌رله‌مان بووه‌ته شه‌ڕیان و به مست و شه‌ق رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه.
دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تایبه‌ته به متمانه‌دان به‌و 8 وه‌زیرانه‌ی كابینه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، كه تائێستا پۆسته‌كانیان پڕ نه‌كراونه‌ته‌وه.
H.B