سێزدە بیر و باوەڕی سەرنجڕاکێش لە باره‌ى ئافره‌تانه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌ره‌ڕاى جياوازييه بايلۆژييهكان، ژنان وه‌ك نيوه‌ى كۆمه‌ڵگه چه‌ندين لێكۆڵينه‌وه‌يان له باره‌وه كراوه، به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵامى ئه‌و پرسياره روون نه‌كراوه‌ته‌وه، كه بۆچى ناوه‌ندى رێژه‌يى ته‌مه‌نى ژنان له نێوان 2 تا 10 ساڵ له پياوان زياتره. لێره‌شدا 13 جياوازى گرنگى نێوان ئافره‌تان و پياوان خراونه‌ته‌ڕوو، كه تێياندا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ پياوان، ئافره‌تان ئاڵۆزترن و هه‌ر ئه‌مه‌ش وايكردووه، هه‌ندێك تايبه‌تمه‌ندى باوهڕپێنهكراويان هه‌بێت:
1.ژنان تەمەن درێژترن:
هەندێکجار جیاوازی ته‌مه‌نى نێوان ژن و پیاو دەتوانێت نزیک بە 10 ساڵ بێت، کە ئەگەر لە هەموو دونیا باسی بکەین ژنان 2 تا 10 ساڵ زیاتر لە پیاوان دەژین. هەروەها ئەمە تەنها لە نێوان مرۆڤ نیە، بەڵکو لە نێوان گۆرێلا و شامپازەکانی مێینەش هه‌مان شت راسته.
2. ژنان دەتوانن لە رووی رووخسار، بیرۆکەی خەڵک بخوێننەوە:
هەر ئەمەش وایکردووە کە رابەری کردن ژنان باشتر لە پیاوان بێت بۆ نموونە مامەڵەی کۆمەڵگه زیاتر لە لايه‌ن ژنان رابەری دەکرێت تا پیاو.
3. پێڵاوی بن بەرز لە سه‌ره‌تاوه بۆ پیاوان بووە:
لە ده‌يه‌ى يه‌كه‌مى ساڵى 1600 پێڵاوی بن بەرز داهێنرا، دواتر ژنان زوو توانيان ئه‌و به‌رهه‌مه بخه‌نه خزمه‌تى خۆيانه‌وه و به جۆرێك بووه موڵكى ژنان، كه چيديكه پياوان بۆيان نه‌بێت به‌كارى بهێنن.
4. ژنان داهێنه‌رى گەورەی بێ ناونيشانن:
بۆ نموونه، بۆ يه‌كه‌مجار ماری ئەندرسۆن لە ساڵی 1903 فلچەی جام خاوێنکردنەوی ئۆتۆمبێلى بەرهەمهێنا، هەروەها ژن چاویلکەی دژە خۆر و قاپشۆری کارەبایی و زۆر شتي ديكه‌يان داهێنا و هه‌رگيز کەس باسی نەکردوون.
5. خاڵەکانی مێشکی ژنان زیاترن لە پیاوان
ئه‌گه‌ر به‌راوردى قه‌باره‌ى مێشكى ژن و پياو بكرێت، ده‌رده‌كه‌وێت مێشكى ئافره‌ت به ئه‌ندازه‌ى له %9 له مێشكى پياوان بچووكتره، به‌ڵام ئەمە هیچ كاريگه‌رى لە سەر تایبەتمەندیيەکانی ژن دانەناوە، چونکە خاڵەکانی مێشکی ژن و پیاو وەکوو یەکە و تەنيا قه‌باره‌ى خاڵەكانى مێشكى پياو له مێشکی ژن گه‌وره‌تره.
6. هەستی بۆنکردنی ژنان لە پیاوان بەهێزترە:
بەهێزبوونی هەستی بۆنکردنی ژنان زۆر یارمەتی مانەوەی رەگەزی مرۆڤى لە سەر زەوی داوه، چونکە له قۆناغه‌كانى سه‌ره‌تاى ژيانى مرۆڤايهتييدا لە کۆکردنه‌وه‌ی خواردن و تۆوى خۆراكه‌كان ژنان رۆڵێكى گرنگيان گێڕاوه. هەروەها هەستی بۆنکردنیان وایکردووە کە بتوانن خواردنی خۆشتر بۆ خێزانه‌كانيان درووستبکەن.
7. ژنان زیاتر بايه‌خ به جوانى ده‌ده‌ن:
هه‌رچه‌نده زانست نهيسهلماندووه، به‌ڵام كۆمه‌ڵگه جۆراوجۆره‌كان له‌سه‌ر ئه‌و بڕوايه‌ن، ئافره‌تان بۆيان گرنگ نييه، ئه‌و پێڵاوه‌ى له پێى ده‌كه‌ن چه‌ند ئازاريان ده‌دات، به‌ڵام بۆيان گرنگه جوان بێت و جوان پێيه‌وه ده‌ربكه‌ون.
8. ژنان تا رادەیه‌ک دەبنە هۆی قەڵەوبوونی پیاوان:
زۆربەی پیاوان، کە ده‌كه‌ونه داوی خۆشەویستی و پرۆسەی هاوسەرگیری پێکدەهێنن، جه‌سته‌يان گەورەتر و قەڵەوتر دەبێت. لەوانەیە پەیوەندی بە هاوسه‌ره‌كانيان هەبێت چونکە ژن پارێزگاری لە پیاوان ده‌كات و زياتر ئاگادارى خواردن و بايه‌خپێدانى هاوسه‌ره‌كه‌يان ده‌بن. زۆر کەسیش باوەڕیان وایە کە ژنان بە مه‌به‌ست وادەکەن، کە بۆ ئه‌وه‌ى دواى هاوسه‌رگيرى هاوسهركانيان چيديكه سه‌رنجڕاكێش له به‌رچاوى ئافره‌تانى ديكه ده‌رنه‌كه‌ون.
9. ژنان حەزیان لە ریسک کردن نیە:
لەوانەیە بزانن کە ژنان لە بەرامبەر پیاوان کەسانێکن کە یان ریسک ناکه‌ن یان بە نەزانی ریسک دەکەن، هەرچەندە ئەمە هۆكارێكى زانستى هەیە کە بەشێک لە مێشکی ژن لە بەرامبەر بەرپرسیارییەتی لە هەڵبژاردنەکان بە نیسبەت پیاوان گەورەترە. هەندێک کەسیش لەو باوڕەدان، کە ئەم دیاردەیە بە تێپەڕینی سەردەمەکان روویداوە، چونکە ژنان پارێزگاریکەرێکی باشتر بوون لە پیاوان و زیاتر ئاگایان لە کۆ کردنی خواردن و دروستکردنی ژیانی کۆمەڵگه بووە.
10. هەر ژنێک لە ژیانی نزیکەی 2 کیلۆگرام سوراو دەخوات:
ژنان زۆر حەزیان له سوراوە و لە شەو و رۆژدا مکیاژ دەکەن لە ماوه‌ى تەمەنیان نزیکەی 2 کیلوگرام سوراو لە گەڵ خواردنیان دەخۆن، کە بەرامبەر 533 دانە سوراوە. هەرچەندە ئەمە تەنها ژمارەیە و لە نێوان وڵاتان زۆرتر یان کەمتر دەبێتەوە.
11. تەمەنی پێگەیشتن زیاتر سەرنجڕاکێشیان دەکات:
لێکۆڵەرەکان دەریانخستووە کە هەرچەندە ژنان جه‌سته‌يه‌كى ژنانەیان هەبێت و منداڵیان بوبێت زیاتر سەرنجڕاکێش ده‌رده‌كه‌ون. هەروەها دەنگی ژنان بۆ پیاوان سەرنجڕاکێشە.
12. بەرگری جه‌سته‌ى ژنان لە بەرامبەر کهوول کەمتره لە پیاوان:
لەوانەیە باوەڕ نەکەن کە خواردنەوە کهوڵیيەکان بۆ ژنان زیاتر لە پیاوان مەترسیدارە چونکە زیاتر تووشی نەخۆشییەکانی جگەر دەبن و مه‌ترسى مردنیان زیاتره لە پیاوان. هەروەها زیاتر تووشی نەخۆشی مێشک و لە دەست دانی بيره‌وه‌رى و بچووک بوونەوەی مێشک دەبن.
13. ژنان رەنگی زۆرتر دەبینن: