پارتی: پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ ئیستیحقاقی خۆمان ده‌زانین

پارتی له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆمار له‌گه‌ڵ یه‌كێتی هیچ رێككه‌وتنێكی نه‌كردووه‌
kurdistan24.net

K24- هه‌ولێر:

له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، مەحموود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشكرایكرد، "ئێمه‌ وه‌ك پارتی پۆستی ئه‌م خوله‌ی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بە ئیستیحقاقی خۆمان دەزانین".

وته‌بێژی پارتی دووپاتیكرده‌وه‌، "ئێمه‌ له‌و باوه‌ڕه‌داین، له‌ خوله‌كانی پێشتر كه‌ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به‌ده‌ست یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌وه‌ بووه‌، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و پۆسته‌ به‌ پارتی بدرێت" و گوتیشی: "پێویستە پارتی کاندیدێک بۆ ئەو پۆستە ده‌ستنیشان بكات".

مه‌حموود محه‌مه‌د ئاماژەی بەوەشدا، "لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار هیچ رێککەوتنێکمان لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان نەکردووە".

H.B