شاندێكی پەرلەمانی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات

بەدواداچوون بۆ كێشەكان دەكات

K24 - ھەولێر

سبەی شاندێكی پەرلەمانی كوردستان بۆ بەدواداچوونی كێشەی جوتیارانی كورد سەردانی بەغدا دەكات.

ھۆشمەند سادق، پەیامنێری كوردستان24 لە ھەولێر رایگەیاند: "بڕیارە سبەی شاندێكی پەرلەمانی كوردستان سەردانی بەغدا بكات، بۆ بەدواداچوونی كێشەی پارەی گەنمی جوتیاران و ئەو كێشانەی كە ئێستا جوتیارانی كورد لە ناوچە كوردستانییەكان رووبەرووی بوونەتەوە، لە داگیركردنی زەوییەكانیان و دروێنەكردنی بەرھەمەكانیان و سووتاندنی دەغڵ و دانیان".

حكوومەتی عێراق پارەی گەنمی سێ ساڵی جوتیارانی ھەرێمی كوردستان قەرزدارە و چەند جارێك بەڵێن بە جوتیاران دراوە بۆیان خەرج بكرێت، لەم دوایانەشدا بۆ ئەم مەبەستدا نوێنەری جوتیاران چوونە بەغدا، بەڵام بە دەست بەتاڵی گەڕانەوە.

لەلایەكی دیكە لە چەند رۆژی رابردوودا عەرەبە ھاوردەكان گەنمی جوتیارانی كوردیان لە كەركووك و خانەقین سوتاند.

ھ.م