لە ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم داعش ده‌ستی به‌ جموجووڵ كردووه‌ته‌وه‌

له‌ نێوان كه‌ركووك و مووسڵ و دیاله‌ له‌ جموجووڵدان
kurdistan24.net

K24 – گه‌رمیان:

بەھۆی درووستبوونی بۆشایی ئەمنی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان بە تایبەتیش لە دوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە ماوەیەکە چەکدارانی داعش بە چڕی لە نێوان کەرکووک و مووسڵ و دیالە دەستیان بەجموجووڵ کردووەتەوە.

فەرماندەکانی پێشمەرگە لە گەرمەسێر جەخت لەوە دەکەنەوە، داعش خەریکی خۆ رێکخستنەوەیە لە ناوچەکە بۆ ئەوەی جارێکی تر پەلاماری ھێزە ئەمنییەکان بدەنەوە.

ئەگەرچی لە دوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە زۆرترین یەکەی سەربازی و پۆلیس و گروپە جیاجیاکانی حەشدی شەعبی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان کۆکراونەتەوە دۆسیەی ئەمنی ئەو ناوچانەیان بەدەستە، بەڵام نەیانتوانیوە نە داعش بە تەواوەتی لەناوبەرن و نە ئەمن و ئاسایشیش بۆ خەڵکی ناوچەکە دابین بکەن.