لەبارەی بەردەوامبوونی قەدەغەی ھاتووچۆ لە ھەولێر زانیاری دەخرێتەڕوو
K24 - ھەولێر
لە پارێزگای ھەولێر قەدەغەی ھاتووچۆ تا چوار رۆژی دیكە وەك خۆی دەمێنێتەوە و وادەی داخستنی 13 گەڕەكی نێو شارەكەش كۆتاییھات.
ھێمن قادر، جێگری پارێزگاری ھەولێر، بە كوردستان24ـی راگەیاند، تا 16ـی ئەم مانگە، قەدەغەی ھاتووچۆ، وەك خۆی دەمێنێتەوە و ھیچ بڕیارێك نییە بۆ دەستكاریكردنی و پابەند دەبین بەو وادەیە.
ئاشكراشی كرد، ئەو 13 گەڕەكەی بەھۆی بەركەوتن لەگەڵ گەڕەكی كارێزان داخرابوون، كرانەوە و بەربەستەكان لابردران و وەك گەڕەكەكانی دیكە مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت.