"ده‌ستی گورزوه‌شێنی ئیسرائیل ده‌گاته هه‌موو دوژمنانی"
K24 - هه‌ولێر:
بنیامین نه‌تانیاهوو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ده‌ڵێت: "به‌رده‌وامین له پێشخستنی سیستمی چه‌كه‌كه زۆر پێشكه‌وتووه‌كانمان و له‌و بواره‌دا پێشكه‌وتنی زۆرمان به‌ده‌ستهێناوه و به‌هۆی چه‌كه‌كانمان ده‌ستمان ده‌گاته هه‌موو نه‌یاره‌كانمان".
ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه 22/1/2019 سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسی: "به‌رده‌وام ده‌بین له پێشخستنی سیستمی به‌رگریی و چه‌كه‌كانمان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئاسایشی هاووڵاتیان و ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل بپارێزین".
نه‌تانیاهوو ده‌ڵێت: "مووشه‌كی Arrow 3 به سه‌ركه‌وتوویی تاقیكرایه‌وه، ئیسرائیل توانایه‌كی به‌هێزی له ھێرشكردن و به‌رگریدا هه‌یه. بۆیه با دوژمنانمان بزانن، ئه‌وانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی سڕینه‌وه‌مان ده‌كه‌ن، ده‌ستی گورزوه‌شێنی ئیسرائیل ده‌گاته هه‌موو ئه‌وانه‌ی هیوای رۆژی ره‌شمان بۆ ده‌خوازن و ئێمه‌ش لێپرسینه‌وه‌یان لێده‌كه‌ین".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "له‌نێوان ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكادا هاوكاریی پته‌و هه‌یه له‌بواری پیشه‌سازیی جه‌نگیدا و سوپاسی هاوپه‌یمانه ئه‌مه‌ریكییه‌كانمان ده‌كه‌ین كه بۆ بره‌ودان و تاقیكرنه‌وه‌ی سیستمه‌كانی به‌رگری ئیسرائیل له‌وانه‌ش Arrow 3 هاوكارییان كردووین".